ئاشکرابوونی شوێنی بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی ئێران!

پێنجشەممە 9 شوبات 2023 - 19:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=22721

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی بیانی بە کەڵک وەرگرتن لە زانیارییە ئاشکراکراوەکان و هەروەها وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی “هەڵۆی ٤٤”ی هێزی ئاسمانی ئێران، شوێنی بنکەکەیان ئاشکرا کرد.

هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران لە ٧ی ئەم مانگە و لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە، یەکەم بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی بە ناوی “هەڵۆی ٤٤” ڕوونوێنی کرد.

چەند ڕۆژ دوای ئەم ڕێوڕەسمە، بەشێک لە شرۆڤەکاران و پەیامنێرانی میدیاکانی بیانی بە کەڵک وەرگرتن لەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەی لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی بنکەی “هەڵۆی ٤٤” بڵاوکراونەتەوە، تاوتوێی تایبەتمەندی و خاڵە بەهێزەکانی ئەو بنکەیان کردەوە.

ئەوان بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی فەرماندە باڵاکانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی ئەم بنکەیە ڕایانگەیاندووە کە بنکەی “هەڵۆی ٤٤” بنکەیەکی ئاسمانی تاکتیکییە و توانای هەڵگرتنی هەموو جۆرە فڕۆکەیەکی جەنگی و بۆمب هاوێژی جۆراوجۆر و هەموو جۆرە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و تەنانەت فڕۆکەی سوخۆ٣٥ (Su-35E Flanker)ی هەیە. هەروەها بنکەی “هەڵۆی ٤٤” کە لە دڵی شاخ و سەدان مەتر لە قووڵایی زەویدا درووست کراوە، بەرگەی هێرشی موشەکی و بۆمبی سەنگەرشکنەکان دەگرێت و دەبێتە شوێنێکی سەلامەت بۆ ڕاگرتنی فڕۆکەکان.

ئەوەی جێی سەرنجە، ئاشکراکردن و بڵاوکردنەوەی شوێنی ئەم بنکەیە لەلایەن چالاکوانانی میدیایی بە کەڵک وەرگرتن لە زانیارییە ئاشکراکان و گەڕانی پێشکەوتوو لە داتا کراوەکان (ئۆسینت). بەپێی وێنە بڵاوکراوەکانی مانگی دەستکرد و بانگەشەی چالاکوانانی بیانی، ئەم بنکەیە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *