ئایەتوڵڵا خامنەیی: ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ هێمای یەکڕیزی نیشتمانی و پووچەڵکردنەوەی ستراتیژی دوژمنانە

پێنجشەممە 9 شوبات 2023 - 12:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=22711

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵیان بە هێمای یەکڕیزی نیشتمانی ناو برد و وتیان: بە یارمەتی خودای گەورە ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ هێمای بەشداری، سەربەرزی، متمانەی خەڵک بە یەکتر و یەکڕیزی نیشتمانییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی جام کوردی: هاوکات لە گەڵ ساڵیادی ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ ی کۆچی هەتاوی (١٩٧٩) و بەیعەتی مێژوویی ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی لە گەڵ ئیمام خومەینی (رە)، ڕۆژی رابردوو چوارشەممە ٨ی شوبات، چاوپێکەوتنی سەدان کەس لە فەرماندەکان و فەرمانبەرانی هێزی ئاسمانی و بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەچوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو چاوپێکەوتنەدا بە ڕوونکردنەوەی پیلانی دوژمنان بۆ دژایەتی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای ناکۆکی و بێ متمانەیی ناوخۆییەوە، وتیان: گرنگترین ئەرک لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی ئەم پیلانە ناپاکە، پاراستنی ستراتیژی یەکڕیزییە و بە یارمەتی خودای گەورە ٢٢ ی ڕێبەندانی ئەمساڵ دەبێتە هێمای یەکڕیزی و متمانەی نیشتمانی و لە لایەن گەلەوە ئەم پەیامە بە ڕوونی دەگاتە دوژمنان و ناحەزان کە هەوڵەکانی ئەوان بۆ ناکۆکی و بێ متمانەکردن و لەناوبردنی یەکڕیزی نیشتمانی، شکستی هێناوە و پووچەڵ کراوەتەوە.

بەڕێزیان وتیان: ٢٢ ی ڕێبەندان لوتکەی هەنگاوە پڕ لە شانازییەکەی گەلی ئێران و وەبیرهێنەری شکۆدارترین ڕۆژی مێژووی ئەم گەلەیە، لە بەر ئەوەی کە لەم ڕۆژەدا شکۆ و گەورەیی خۆیان بە دەست هێنایەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لە سەر بەزیندوویی هێشتنەوەی 22 ی ڕێبەندان کردەوە و وتیان: شۆڕشی زیندوو، ئەو شۆڕشەیە کە لە هەر قۆناغێکدا بە ناسینەوەی پێداویستییەکان و مەترسییەکان، ئەوان چارەسەر و مەترسییەکان پووچەڵ بکاتەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە داهێنان، پێشکەوتن، بەهێزبوون و لۆژیکی گەلی ئێران لە بوارە جیاجیاکان، وتیان: یەکڕیزی نیشتمانی ڕۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتن و پێشکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی هەبووە و قەڵغان و دیوارێکی بەهێز و بەرزە لە بەرامبەر دوژمنان و دەبێت ئەمڕۆ ئەم یەکڕیزییە زیاتر و بەهێزتر بکرێت.

بەڕێزیان بە ئاماژە بە هۆکاری دوژمنایەتییەکان لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران وتیان: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم ناوچە گرنگ، ستراتیژی و بەسوودەی لە دەستی ئەوان دەرهێناوە و بەدەر لەوەش، بانگەوازی سەربەخۆی و پێنەدانی باجی بەو وڵاتانە، نەک تەنیا وەک پرسێکی سیاسی، بەڵکوو وەک بیر و بڕوایەکی ئائینی بەرز کردووەتەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان لە سەر گرنگی ٢٢ ی ڕێبەندانی ئەمساڵ وەک هێمای یەکڕیزی نیشتمانی کردەوە و وتیان: ئامۆژگاری من بۆ خەڵکی ئازیزمان ئەوەیە کە هەوڵ بدەن ئەم ڕێپێوان و ڕۆژە گەورەیە بکرێتە ڕۆژی یەکڕیزی نیشتمانی و متمانەی ناوخۆیی و ئەم پەیامەش بە ڕاشکاوانە بە دوژمنان بگەێنن کە هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی یەکڕیزی نیشتمانی لە ئێران شکستی هێناوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *