چالاکییەکانی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچ (BLA) لە ساڵی ٢٠٢٢

پێنجشەممە 9 شوبات 2023 - 09:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=22700

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپی تیرۆریستی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچ لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا ١٨٨ ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە و بە هۆیەوە ٣٦٩ کەس لە سوپای پاکستان گیانیان لەدەستداوە و ١٥٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

“هەکێل”، ئۆرگانی فەرمی ڕاگەیاندنی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچ (BLA)، ڕاپۆرتێکی وردی چالاکییەکانی ئەم گرووپەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاوکردەوە و لە سەرەتای ئەم ڕاپۆرتەدا، بەشێکی تایبەت کردووە بە ئینفوگرافیکی ئەنجامەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنانە. بەپێی ئەم ئینفۆگرافیکە، گرووپی تیرۆریستیی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچ لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا ١٨٨ ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٣٦٩ کەس لە سوپای پاکستان و برینداربوونی ١٥٥ کەسی دیکە. هەروەها ٣٥ ئەندامی ئەم گرووپە تیرۆریستییە کوژراون کە سێ کەسیان خۆکوژن. زانیارییەکانی دیکە کە لەم ئینفوگرافیکەدا هاتووە بەم شێوەیەن:

ژمارەی قوربانیانی هێزەکانی سەر بە دەزگا ئەمنییەکانی پاکستان ١٤ کوژراو، ١٣ بریندار و ٤ دیل بووە.

جۆری ئۆپەراسیۆنەکان بریتییە لە ٣ ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی، ٢ ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنی بارەگا و بنکە، ٤٦ ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی کەرەستەی حکومەت و ١٦٦ تەقینەوەی بۆمب.

٩ ئۆپەراسیۆن بە شێوەی تایبەت باس کراون، لەوانە لە لەناوبردنی دوو هێلیکۆپتەر، لەناوبردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنی چەک.

گرووپی تیرۆریستی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچ لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢دا دوو ئۆپەراسیۆنی بە دیارترین ئۆپەراسیۆنەکانی ساڵی ٢٠٢٢ ناو بردووە. ئەم دوو ئۆپەراسیۆنە بریتین لە ئۆپەراسیۆنی گەنجال لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢، کە ئەم گرووپە بانگەشەی ئەوە دەکات ١٩٥ سەربازی پاکستانی لە نوشکی و پەنجگور بەهۆیەوە کوژراون، هەروەها هێرشی خۆکوژی شاری بەلوچ لە ئایاری ساڵی ٢٠٢٢، کە لەلایەن ژنێکی خۆکوژی سەر بەم گرووپە ئەنجام دراوە، و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی چینی و شۆفێرێکی پاکستانی کوژراون.

جێی ئاماژەیە کە ژمارەی ئەو ئۆپەراسیۆن و زیانە گیانیانەی کە سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچ BLA بە تێڕوانینێکی نەتەوەیی بە هێزەکانی حکومەتی پاکستان لە ناوچەکانی بەلوچستانی پاکستاندا گەیاندووە، نیوەی هێرش و ئەو کوژراوانەیە کە تەحریکی تاڵیبانی پاکستان (TTP) بە تێڕوانینێکی توندڕەوی و نەتەوەیی بە سوپای پاکستان گەیاندووە.

لە لایەکی دیکەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی زۆری بۆمبەکان کە لە چالاکییەکانی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچ (BLA) بەکارهێنراون و هەروەها لەناوبردنی دامەزراوەکانی حکومەت بە بەراورد لەگەڵ جۆرەکانی تری ئۆپەراسیۆنی جەنگی، پێدەچێت ئەم گروپە لە ئێستادا دەسەڵاتێکی زۆریان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەبێت. بەڵام لەناوبردنی دوو هێلیکۆپتەر لەلایەن گرووپی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچ (BLA) پرسێکی گرنگە کە لە تۆماری یەک ساڵەی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان (TTP)دا نابینرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *