بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی؛ چین خوازیاری لابردنی دەستبەجێی سزاکانی سەر سوریا بوو

چوارشەممە 8 شوبات 2023 - 20:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=22693

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چین خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر گەلی سوریا بەمەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ئەم وڵاتە بوو.

ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “داگیرکردنی سەربازیی بەشێک لە سوریا لەلایەن ئەمریکاوە و گەمارۆ ئابوورییەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە زیانێکی زۆر بە خەڵکی سوریا بگات و لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بێبەش بن و هەروەها ڕێگری لە گەشەسەندنی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی سوریا کردووە.”

ناوبراو زیادی کرد: “هێزەکانی داگیرکەری ئەمریکی هێشتا لە داگیرکردنی کێڵگە سەرەکییە نەوتییەکانی سوریا، تاڵانکردنی زیاتر لە ٨٠%ی بەرهەمی نەوتی ئەم وڵاتە و بە قاچاخ و سووتاندنی یەدەگی ستراتیجی دانەوێڵە لە سوریا بەردەوامن، کە قەیرانی مرۆیی لە سوریا خراپتر کردووە.”

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین جەختیشی لەوە کردەوە کە “پێویستە ئەمریکا دەستبەرداری وەسوەسە جیۆپۆلەتیکییەکەی بێت و دەستبەجێ سزا تاکلایەنەکانی سەر سوریا هەڵبوەشێنێتەوە و ڕێگە بە هاوکاری مرۆیی بە خەڵکی زیانلێکەوتووی ئەم وڵاتە بدات”.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *