دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی باڵای داعش لە ڕەققە لەلایەن هەسەدە

چوارشەممە 8 شوبات 2023 - 13:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=22675

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی هەسەدە یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی گروپی تیرۆریستی داعشی لە ڕەققە دەستگیر کرد.

هێزەکانی هەسەدە دەستگیرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی مەیدانی گروپی تیرۆریستی داعشی لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە شاری ڕەققە لە ٦ی شوبات ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی هەسەدە، “خەلەف عەبدوڵڵا”، بە نازناوی “ئەبو عوبێدە ئەلشامی”، یەکێک لە فەرماندە باڵاکان و بەرپرسی کارگێڕی گروپی تیرۆریستی داعش لە ڕەققە، لەلایەن ئەو هێزانەوە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە شاری ڕەققە دەستگیرکراوە. ناوبراو دوای دەستگیرکردنی دانی بە ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیدا لە گروپی داعش ناوە.

شایانی باسە هێزەکانی هەسەدە بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ٢٥ی کانونی دووەم ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی “تۆڵەی شەهیدانی ڕەققە” دەستپێکردووە و لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا ١٢٧ ئەندامی تیرۆریستی داعش، لەنێویاندا “عەتا ئەحمەد ئەلمیسان”، والی ویلایەتی ڕەققە لەلایەن هێزەکانی SDF دەستگیرکراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *