یەکەم بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی ئێران بە ناوی هەڵۆی ٤٤ ڕوونوێنی کرا + ڤیدیۆ و وێنەکان

چوارشەممە 8 شوبات 2023 - 00:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=22644

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەرتەشی ئێران بۆ یەکەمجار بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی بە ناوی “هەڵۆی ٤٤” ڕوونوێنی کرد.

هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە، یەکەم بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی بە ناوی “هەڵۆی ٤٤” ڕوونوێنی کرد.

ئەم بنکە گەورە ژێرزەوینیە، پۆستی فەرماندەیی، شوێنی هەڵگرتنی فڕۆکەی جەنگی، سەنتەری چاککردنەوەی فڕۆکە، کەرەستەی ئاسمانی و فڕۆکەخانەیی، کۆگای سووتەمەنی و .. هەیە.

فڕۆکە جەنگییەکان کە لەم بنکەیەدا جێگیرکراون، بە سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی، بۆمب و مووشەکی دوور مەودا، لەوانە یاسین، قائیم و عاسیف تەیار کراون.

بنکەی هەڵۆی ٤٤ یەکێکە لە چەند بنکەی ئاسمانی تاکتیکی ژێرزەوینی هێزی ئاسمانی ئێران کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە دروست کراون.

ئەم بنکە ئاسمانییە لە دڵی شاخ و قووڵایی زەویدا درووست کراوە و یەکێک لە گرنگترین بنکە سەربازییەکانی ناوچەکەیە و پەیامێکی ڕوونیشە بۆ ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و سعوودیە کە ئێران ئامانجێکی هێندە ئاسان بۆ ئەوان نابێت و بووەتە زلهێزێکی ناوچەکە و تەنانەت لە سەر ئاستی جیهانیش لە ڕووی سەربازییەوە کاریگەری خۆی هەیە.

بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی هەڵۆی ٤٤
راپۆرتی کەناڵی ئێران لە بنکەی هەڵۆی ٤٤
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *