لاوڕۆڤ: ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکان یاری بە ئاگرەوە دەکات

سێشەممە 7 شوبات 2023 - 11:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=22612

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکان یاری بە ئاگرەوە دەکات و هاندەری هەوڵی جیابوونەوەی ئەوانە.

کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ڕووسیا لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو.

فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا وتی کە ئێمە داوای ئاگربەست لە ئۆکراینا دەکەین و دەمانەوێت کە ئەم قەیرانە لە ڕێگای وتووێژەوە کۆتایی بێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە ئێمە پەیوەندی مێژووییمان لە گەڵ ڕووسیا هەیە و هاوکارییەکانی نێوانمان لە بواری ئاسایش و ئابوریدا لە ئاستێکی باڵادایە.

فۆئاد حوسێن ڕایگەیاند کە لە سەردانەکەی واشنتن باس لە هاوکاریکردنی کۆمپانیا ڕووسەکان دەکرێت.

لە بەرامبەردا سرگێی لاوڕۆڤ ڕایگەیاند کە لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا پرسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دەرفەتەکانی هاوکاری ئابوری و بازرگانی نێوان ڕووسیا و عێراق تاوتوێ کراوە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە لێژنەی هاوبەشی ڕووسیا و عێراق لە بەغدا کۆدەبێتەوە و کورسی خوێندنمان بۆ خوێندکارانی عێراقی زیاد کردووە، هەروەها هاوپەیمانی چوارقۆڵی ئێران، سوریا، ڕووسیا و عێراق کاریگەری خۆیی لە شکست و لەناوبردنی تیرۆریزم سەلماندووە.

ناوبراو وتی کە مۆسکۆ لە پرسە ناوچەییەکاندا بە تایبەت لە پرسی فەڵەستین درێژە بە ڕاوێژی خۆی لە گەڵ عێراق دەدات.

لاوڕۆڤ وتی کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی مۆسکۆ و بەغدا دەبێت کاریگەری لە گەمارۆکانی ڕۆژئاوا وەرنەگرێت.

وتیشی کە ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکان یاری بە ئاگرەوە دەکات و هاندەری هەوڵی جیابوونەوەی ئەوانە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەوەمان بە باشی لەبیرە کە چۆن موسڵ، ڕققە و شارەکانی دیکە خاپوور کران و تاوانەکانی دیکەشمان لەبیرە کە بەداخەوە ڕای گشتی جیهانی بۆ سزادانی تاوانبارانی ئەو ڕووداوانە بەخۆوە سەرقاڵ نەکردووە و تەنانەت ئەوانیشی نیگەران نەکردووە.

سرگێی لاوڕۆڤ وتی کە فەڵەستین پرسێکی گرنگ و سەرەکییە و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ چارسەرکردنی ئەم کێشەیە تەنیا کات بە فیڕۆ دەدەن.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *