چەکدارانی تەحریر شام هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی سوپای سوریا لە باکوری لازقیە + ڤیدیۆ

دووشەممە 6 شوبات 2023 - 09:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=22503

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای هێرشی چەکدارانی تەحریر شام بۆ سەر بارەگای سوپای سوریا لە میحوەری کبانی لە پارێزگای لازقیە، چەند سەربازێکی سوپای سوریا گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

هێزەکانی “لیوای عوسمان بن عەفان”ی تەحریر شام، بە کەڵک وەرگرتن لە بارودۆخی خراپی کەش و هەوا، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر یەکێک لە بارەگاکانی سوپای سوریا لە میحوەری کبانی لە باکوری لازقیە ئەنجام دان کە لە بەهۆیەوە چەند سەربازێکی سوپای سوریا گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. هەروەها سێ چەکداری تەحریر شامیش لەم شەڕەدا کوژران.

دوای دەستپێکردنی شەڕەکە، سوپای سوریا بە هێرشی تۆپخانەیی پێگەکانی چەکدارەکانی لە دەوروبەری میحوەری کبانی کردە ئامانج، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.

شایانی باسە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، هێزە چەکدارەکانی تەحریر شام ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە پارێزگاکانی حەلەب، ئیدلب و لازقیە زۆر زیاد کردووە کە ئەمەش بە پێشێلکردنی ئاگربەست لەو ناوچانە دادەنرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *