دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن و ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە عەدەن

یەکشەممە 5 شوبات 2023 - 15:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=22483

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی بارەگا و بنکە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشووریان لە عەدەن دەستپێکرد.

دوای ناردنی بەشێک لە هێزەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە عەدەنەوە بۆ پارێزگای لەحج، هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن (پارێزەری نیشتمان) ئەم دەرفەتەیان قۆستەوە و بە فەرمانی فەرماندەیی هاوپەیمانی سعودیە، لە ڕۆژی شەممە ٤ی شوباتەوە، جموجۆڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی پێگە و بنکەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە شاری عەدەن دەستیپێکردووە.

دوابەدوای ئەم جموجۆڵانە، هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بەرەو بنکە سەربازییەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە عەدەن پێشڕەوییان کردووە و شەڕێکی چەکداری لە نێوان ئەو هێزانە و چەکدارانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە بنکەی ئەلنەسر لە ئیدارەی خور مکسەر و چەند شوێنێکی تر ڕوویداوە. تا ئەم ساتە هێزە چەکدارەکانی باشوور ڕێگریان لە هاتنە ناوەوەی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بۆ ئەم بنکەیە کردووە.

هەروەها هێزەکانی حیزام ئەلئەمنی (سەر بە ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور) سەرقاڵی کۆکردنەوەی هێزن بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری هێرشی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بۆ ئیدارەی شێخ عوسمان.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاری عەدەن گرژی و ئاڵۆزی کەم وێنەی نێوان لایەنەکانی هاوپەیمانی سعودیەی بەخۆیەوە بینیوە. سعودیە هەوڵی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور بە پێکهێنانی هێزێکی نوێ بە ناوی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن دەدات، و باشوورییەکان سەرقاڵی بەرگریکردنن لە پێگە سەرەکییەکانیان لە باشووری یەمەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *