پلانە مەترسیدارەکانی بن سەلمان بۆ سازشکردن لەگەڵ ئیسرائیل

یەکشەممە 5 شوبات 2023 - 11:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=22473

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی عیبری پلانە مەترسیدارەکانی شازادەی جێنشینی سعودیە محەممەد بن سەلمانیان ئاشکرا کرد بۆ کردنەوەی ڕێگایەکی سازش لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە بیانووی هاوردەکردنی گازی ئەم رژێمە.

ڕۆژنامەی عیبری گڵۆبس ڕایگەیاند، سعودیە و میسر و ڕژێمی زایۆنیستی تاوتوێ پلانێکی هاوبەش دەکەن بۆ فرۆشتنی گاز بە ڕیاز لە ڕێگەی میسرەوە.

ئەو گازە لە کێڵگە گازییەکانی دەریای ناوەڕاستەوە دەردەهێنرێت و بەپێی پلانەکە، بۆرییەکە بە تێپەڕبوون لە کەنداوی عەقەبەوە بۆ سعودیە دەبڕێت، و گازی “ئیسرائیل” بۆ دابینکردنی گازی شارە تازە دامەزراوی نیۆم و پڕۆژە گەشتیارییەکانی دیکەی محەممەد بن سەلمان بە درێژایی دەریای سوور و کەنداوی عەقەبە دەگوازرێتەوە ئەو وڵاتە.

لەئێستادا پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ڕیاز و تەلئەبیب، بە تایبەت دوای ئاشکرابوونی پلانی چوونی ئیسرائیلیەکان وەک گەشتیار بۆ دوورگەکانی تیران و سەنافیر، زیاتر لە جاران ئاشکرا بووە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوەیان کردووە کە سعودیە، بە تایبەت دوای سەردانەکەی ساڵی رابردووی جۆ بایدن بۆ ڕیاز، وردە وردە لە سازشکردن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی نزیک دەبێتەوە.

بن سەلمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری ئەتڵانتیک ی ئەمریکی رایگەیاندبوو، سعودیە چیتر وەک دوژمنێک سەیری “ئیسرائیل” ناکات بەڵکو بە هاوپەیمانێکی بە بەرژەوەندی هاوبەش دەزانێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *