حەماس: داوا لە سودان دەکەین لە بڕیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ داگیرکەران پاشگەز ببێتەوە

یەکشەممە 5 شوبات 2023 - 09:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=22471

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لە بەرامبەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی سودان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە بەیاننامەیەکدا داوای لە دەسەڵاتدارانی سودان کرد لەم بڕیارە هەڵەیە پاشگەز ببنەوە.

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سودان سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی جێی داخە و بە توندی ئیدانەی دەکەین.

لە بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە: ئێمە ئەم هەنگاوە بە لادان لە هەڵوێستی مێژوویی و بنەڕەتی گەلی سودان دەزانین، کە بڕیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان ڕەتدەکاتەوە و پشتیوانی گەلی فەلەستین، ئامانج و مافەکان و شوناسی ئیسلامی و عەرەبیی قودس و مزگەوتی ئەقسای پیرۆز دەکەن.

حەماس جەختی لەوە کردەوە: ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سودان لەگەڵ پەرەسەندنی تاوانەکانی داگیرکەرانی فاشیست دژ بە گەلی فەلەستین و کوشتنی نزیکەی ٣٥ فەلەستینی بە ژن و منداڵەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، هەروەها داگیرکردنی زەوی، گەشەپێدانی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان، دەستدرێژی کردن بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکانی ئیسلامی و مەسیحی، بەتایبەتی مزگەوتی ئەقسای پیرۆز بووە. ئەم کارەی سودان پشتیوانی زیاتری داگیرکەران دەکات بۆ درێژەدان بە تاوان و تێکدان و کردەوەی ڕەگەزپەرستانە دژی گەلی فەلەستین.

حەماس وتی: ئێمە جەخت لەسەر ڕەتکردنەوەی هەرچەشنە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی فاشیستی زایۆنیستی دەکەینەوە و داوا لە سەرکردەکانی سودان دەکەین لەم بڕیارە هەڵەیە پاشگەز ببنەوە.

جێی ئاماژەیە پێنجشەممەی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی سودان راگەیاند کە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی گەیشتوونەتە ڕێکەوتن و لایەنەکان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان له بواره جیاجیاکاندا گفتوگۆیان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *