وەزیری بەرگریی تورکیا: “لە رۆژانی داهاتوودا لیژنە تەکنیکییەکانی تورکیا و رووسیا و سووریا کۆدەبنەوە”

هه‌ینی 3 شوبات 2023 - 13:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=22441

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار سەبارەت بە کۆبوونەوەی سێقۆڵیی نێوان وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگرییه‌كانی تورکیا، رووسیا و سووریا رایگه‌یاند: “لە رۆژانی داهاتوودا وەکو بەردەوامیی ئەو کۆبوونەوەیە لیژنە تەکنیکییەکانمان کۆدەبنەوە”.

خولوسی ئاکار لە میانی بەشداریکردنی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئازەربایجان، زاکیر حەسەنۆڤ و وەزیری بەرگریی جۆرجیا، ژوانشەر بورچولزادە و فەرماندە باڵاکانی سوپای تورکیا لە بەشداریکردنی مانۆڕی سەربازیی زستانە، گوتارێکی پێشکەش کرد.

وەزیری بەرگریی تورکیا لە بەشێکی لێدوانەکانی ئاماژە بە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و حکومەتی سوریا و کۆبوونەوەی سێقۆڵیی نێوان وەزیرانی بەرگریی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگرییه‌كانی تورکیا، ڕووسیا و سووریا کرد و وتی: “لە رۆژانی داهاتوودا وەکو بەردەوامیی ئەو کۆبوونەوەیە لیژنە تەکنیکییەکانمان کۆدەبنەوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە کە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە، هەواڵی ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ پەیوەستبوونی ئێران بە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق ڕاگەیاند.

ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر وتی کە ڕووسیا پاڵپشتی لە بیرۆکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دەکات و ئامادەیە هەوڵەکانی لەم پێناوەدا زیاتر بکات.

پێشتریش ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو کە ئێران دەبێتە بەشێک لە دانوستانەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *