هێرشی موشەکی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان

چوارشەممە 1 شوبات 2023 - 22:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=22388

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە) بە هێرشی موشەکی شارۆچکەی زایۆنی نشینی سدیرۆتیان کردە ئامانج.

گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بە هێرشێکی موشەکی شارۆچکەی سدیرۆتی زایۆنی نشینیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەم ناوچەیەدا لێدرا.

چەند خولەکێک دوای ئەم هێرشە، سوپای ڕژێمی ئیسرائیل بە پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی تەقاندنی موشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان، تێکشکاندنی موشەکێک لە لایەن سیستەمی قوبەی ئاسنینەوە ڕاگەیاند.

بەگوێرەی میدیاکانی عیبری، زایۆنیستێک لە کاتی هەڵاتن بۆ پەناگە، دوای لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکەی سدیرۆت بریندار بووە.

ئیتمار بن گویر وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە هێرشی موشەکی ئەمڕۆی خۆڕاگری فەلەستین، وتی: “داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کابینەی حکومەتم کردووە بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی سوپای ئیسرائیل بە تەقاندنی موشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو ناوچە زایۆنیستییەکان”.

بەپێی زانیارییەکان سێ مووشەکی “فەجر ١” لە لایەن گرووپە خۆڕاگرییەکانەوە بۆ هۆشداری بە ڕژێمی زایۆنیستی لە بڕیارەکانی ئەم دواییەی دەسەڵاتدارانی ئەم ڕژیمە سەبارەت بە دیلەکانی فەلەستینی تەقێندراون و تەنیا یەک مووشەکیان لەلایەن سیستەمی قوبەی ئاسنییەوە تێکشکاوە.

جێی ئاماژەیە لە کاردانەوە بە هێرشی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەمپی جنین لە بەرەبەیانی ٢٧ی کانونی دووەم کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی لانیکەم ٢٩ فەلەستینی، شاری عەسقەلان بە هێرشی مووشەکی کرابووەوە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *