دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ئۆکرانیا، ١ی شوباتی ٢٠٢٣

چوارشەممە 1 شوبات 2023 - 23:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=22368

دوایین دۆخی سەربازی لە میحوەری دۆنباس و باشووری ئۆکرانیا

لە ئێستادا زۆربەی شەڕ و پێکدادانەکانی ئۆکرانیا لە بەرەی باخموت چڕبوونەتەوە. هێزەکانی ڕووسیا بە پێشڕەوی لە میحوەرەکانی باکوور، ڕۆژهەڵات و باشووری شاری باخموت، لە گەمارۆدانی تەواوەتی ئەم شارە نزیک دەبنەوە.

لە میحوەری باکووری باخموت، دوای گرتنەوەی ناوچەکانی سۆڵدار، سۆل، کراسنۆپۆلیوکا، پیدگۆرۆدنە و بلاهوداتنە، پێشڕەوییەکانی رووسیا بە درێژایی ڕێگای باخموت- سیڤێرسک بەردەوامە و هێزەکانی ڕووسیا توانیان گوندی ساکۆی ڤانتێستی لە باکووری ئەم ڕێگایە کۆنتڕۆڵ بکەن و پێکدادانەکان لە باشوور گەیشتووەتە کراسناگۆرا و پاراسکۆڤییۆکا. گرتنەوەی کراسناگۆرا و پاراسکۆڤییۆکا دوا هەنگاوی ڕوسیا بۆ گەمارۆدانی باخموت لە باکورەوە دەبێت.

دۆخی سەربازی بەرەی باکوری باخموت

لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی شاری باخموت، پێکدادانەکان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکە بەردەوامن و هێزەکانی ڕووسیا لەم میحوەرەدا پێشڕەوی کەمیان هەبووە. شەڕ و پێکدادان لەم بەشەی شار لە دەوروبەری کارگەی گۆشت و گەڕەکی زاباخمۆتیوکا بەردەوامە.

شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکە لە دەوروبەری کارگەی گۆشت و گەڕەکی زاباخمۆتیوکا

لە میحوەری باشووری باخموت، هێزەکانی ڕووسیا بەرەو باکووری کلیشچیوکا پێشڕەوییان کردووە و شەڕەکە گەیشتووەتە نزیک ئیڤانیۆسکێ لە دەروازەی ڕۆژئاوای شاری باخموت. هەروەها لەگەڵ پێشڕەوی لەم ناوچەیەدا، ئەو بەرزاییانەی کە دەڕواننە ڕێگای کۆستیانتینیڤکا-ئیڤانۆسکێ-باخموت، کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ڕووسیا. بۆیە هێزەکانی ڕووسیا کۆنتڕۆڵی ئاگریان لەسەر ئەم ڕێگایە هەیە و ڕێگای لۆجستی سوپای ئۆکرانیا بۆ شاری باخموت لە ڕۆژئاواوە گیراوە و تاکە ڕێگا کە ماوەتەوە، ڕێگای چاسۆڤ یارە.

پێشڕەوی سوپای ڕووسیا لە میحوەری باشووری باخموت و کۆنترۆڵی ئاگر لە ڕێڕەوی ڕۆژئاوای ئەم شارۆچکەیە

لە میحوەری لیمان و باکوری پارێزگای لوهانسک، چەندین هەفتەیە لایەنەکان بە کردەوە هیچ پێشڕەوییەکیان نەبووە و زۆربەی پێکدادانەکان لەلایەن تۆپخانەکان ئەنجام دەدرێت. ناوەندی پێکدادانەکانی ئەم بەرەیەش شارۆچکەی ئۆسڤاتۆیە و ئەگەر ئەم شارۆچکەیە لەلایەن ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە، هێڵەکانی بەرگری ڕووسیا لە بەرەی ڕۆژهەڵات نامێنێت. بۆیە سوپای ڕووسیا بە توندی بەرگری لە هێڵەکانی ئەم میحوەرە دەکات. هێڵە سەرەکییەکانی شەڕ و پێکدادانەکانی لەم بەرەیەدا دیاری کراون.

دۆخی سەربازی میحوەری لیمان و باکووری پارێزگای لوهانسک

لە بەرەی شاری دۆنێتسک و دەوروبەری، هێزەکانی ڕووسیا لە دوایین پێشڕەوییەکانیان لەم میحوەرەدا توانیان ناوچەی ڤیدیانە لە باکووری شارەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. شەڕی ناوبەناو لە نزیک ئاڤدیکا لە باکووری شارەکە، پرۆمێسک، کراسنۆگۆریڤکا و ماریینکا لە ڕۆژئاوای شارەکە لە نێوان سوپای ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە.
هەروەها لە میحوەری ڤۆهڵەداردا پێکدادانەکانی لایەنەکان بەردەوامن و هێشتا هێزەکانی ڕووسیا نەیانتوانیوە ئەم ناوچەیە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکەن.

دۆخی سەربازی میحوەری ڤۆهڵەدار

لە بەرەی زاپرۆژیا، ئەوەی دیارە هێرشە بەرفراوانەکەی هەفتەی ڕابردووی ڕووسیا بۆ سەر میحوەرەکانی ئوریخایڤ و گۆلیاپۆل کۆتایی هاتووە و هێزەکانی ئۆکرانیا زۆربەی هێرشەکانی ڕووسیایان بەرپەرچ داوەتەوە.

دۆخی سەربازی بەرەی زاپرۆژیا

لە بەرەی خێرسۆن، هێڵەکانی بەرکەوتنی لایەنەکان بەدرێژایی ڕووباری دنیپەر ماوەتەوە و زۆربەی پێکدادانەکان بە تەقەی تۆپخانەکان ئەنجام دەدرێت. لە دوایین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەرچاو لەم بەرەیەدا، هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵی هێلیبۆرنی هێزەکانیان لە باشووری شاری خێرسۆن لە ناوچەی ئۆستێریۆ لە کەناری ڕۆژهەڵاتی دنیپەر دایەوە، کە بەهۆی وریایی هێزەکانی ڕووسیا پووچەڵکرایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *