پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیری جەنگی ئیسرائیل و وەزیری بەرگری کۆماری ئازەربایجان

چوارشەممە 1 شوبات 2023 - 19:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=22365

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری بەرگری کۆماری ئازەربایجان و وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.

زاکیر حەسانۆڤ وەزیری بەرگری کۆماری ئازەربایجان و یۆئاڤ گالانت وەزیری جەنگی ڕژێمی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا و وەزیری جەنگی ئیسرائیل هاوکاری و پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان باکۆ و تەلئەبیب بە باش و لەسەر بنەمای متمانە راگەیاند.

وەزیری بەرگری کۆماری ئازەربایجان وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی گالانت وەک وەزیری جەنگی ئیسرائیل، داوای پەرەپێدانی هاوکاریی دوولایەنە لە بواری سەربازیدا کرد.

شایانی باسە کۆماری ئازەربایجان لە یەکەم وڵاتانی موسڵمانە کە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل دامەزراندووە و هەروەها ڕۆڵی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و رژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بینیوە. هەروەها بە پێی بەڵگەنامە بەردەستەکان و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو چەکانەی کە کۆماری ئازەربایجان لە شەڕی قەرەباغدا بەکاری هێنا، ڕژێمی زایۆنیستی بە گرنگترین هەناردەکاری چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئازەربایجان دادەنرێت.

زیادبوونی پەیوەندییەکانی نێوان باکۆ و تەلئەبیب لە سایەی ئامادەبوونی زایۆنیستەکان لە کۆماری ئازەربایجان بە هۆشدارییەک بۆ وڵاتانی ناوچەکە بە هۆی مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دادەنرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *