دەسەڵاتی فەلەستین بڕیاری تەلئەبیبی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی دیلەکانی فەلەستینی شەرمەزار کرد

سێشەممە 31 كانونی دووه‌م 2023 - 21:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=22342

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی دەرەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کاردانەوەی لەبەرامبەر بڕیاری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامە و ئیقامەی دیلەکانی فەلەستینی نیشان دا.

وەزارەتی دەرەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا هەوڵی کنێستی زایۆنیستی بۆ دەرکردنی کۆمەڵێک یاسای ڕەگەزپەرستانە لەوان هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامە و ئیقامەی دیلەکانی فەلەستینی بە مەترسیدار ناوبرد.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە سەپاندنی ئەم جۆرە یاسایانە کردەوەیەکی مەترسیدار و گرژی دروستکەر، جۆرێکە لە سزادانی بەکۆمەڵ و پەرەسەندنی کردەوەی ڕەگەزپەرستانە دژی هاووڵاتیانی فەلەستینی، هەروەها پێشێلکردنی ئاشکرای یاساکان و ڕێککەوتننامەکانی جنێڤە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی “سما”، وەزارەتی دەرەوەی دەسەڵاتی فەلەستین هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە کردووە، دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی پەسەندکردن و جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *