تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پاکستان نزیکەی ١٨٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە + ڤیدیۆ

دووشەممە 30 كانونی دووه‌م 2023 - 19:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=22310

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی پاکستان بڵاویان کردەوە، ژمارەی قوربانییانی ئەو تەقینەوە خۆکوژییەی کە ئەمڕۆ دووشەممە، لەناو مزگەوتێکی شاری پیشاوەر ناوەندی ویلایەتی خەیبەرپاختنخوا لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە روویدا، بۆ ٢٨ کوژراو و ١٥٠ بریندار بەرزبووەتەوە.

لەمبارەیەوە پۆلیسی پیشاوەر بە رۆژنامەی “Dawn”ی پاکستانی راگەیاندووە کە ھەڵمەتی رزگارکردن لەناو مزگەوتەکەدا، بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە بەھۆی تەقینەوە خۆکوژییەکەوە، باری لەناکاو لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی شاری پیشاوەر راگەیەندراوە.

ئەمرۆ تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەناو مزگەوتێکی شاری پیشاوەر لە باکووری رۆژئاوای پاکستان روویدا و گروپی تیرۆریستی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان (TTP) بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

پێشتر گوتەبێژی نەخۆشخانەی لیدی ریدینگ لە پیشاوەر رایگەیاندبوو کە بەپێی ئامارە بەراییەکان لەئاکامی تەقینەوەکەدا، ١٧ کەس کوژراون و ٩٠ی دیکەیش برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *