کەوتنەخوارەوەی درۆنێکی ئیسرائیلی لە عێراق! + وێنەکان

دووشەممە 30 كانونی دووه‌م 2023 - 15:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=22299

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ناتۆ لە جۆری سکایلارک لە کاتی فڕینی بەسەر شاری کەرکوک، لە باکوری شارەکە کەوتە خوارەوە.

ئێوارەی ڕۆژی رابردوو (یەکشەممە) فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی سکایلارک ی دروستکراوی ڕژێمی ئیسرائیل، لەکاتی فڕینی بەسەر شاری کەرکوک لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە باکوری شارەکە کەوتە خوارەوە و زیانی بە یەکێک لە یەکەکانی نیشتەجێبوون گەیاند. ئەم ڕووداوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەپێی زانیاریەکان فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەلایەن هێزەکانی فەرەنسای سەر بە ناتۆ بەکارهێنراوە. ئەمە دووەم جارە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “سکایلارک”ی سەر بە هێزەکانی فەرەنسا لە عێراق دەکەوێتە خوارەوە. نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە هەمان جۆر لە موسڵ کەوتبووە خوارەوە.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی سکایلارک لەلایەن کۆمپانیای ئیلبیت سیستێمزی ئیسرائیلی دروستکراوە و زۆرترین مەودای کارکردنی ١٠ کیلۆمەترە و توانای فڕینی ٢ کاتژمێری هەیە. زۆرترین خێرایی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ٧٤ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و درێژی باڵەکانی ٢.٤ مەتر دەبێت. وڵاتانی فەرەنسا، ئازەربایجان، کرواتیا، کۆماری چیک، جۆرجیا، هندۆراس، هەنگاریا، مەقدۆنیا، مەکسیک، میانمار، هۆڵەندا، فلیپین، پۆڵەندا، سلۆڤاکیا، کۆریای باشوور، سوید، تورکمانستان و ئۆرۆگوای ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەیان بەکارهێناوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *