سەردانی نهێنی بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا بۆ باکووری سوریا

یەکشەممە 29 كانونی دووه‌م 2023 - 20:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=22276

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەوڵەکانی ئەمریکا بە مەبەستی ڕێگری کردن لە نزیک بونەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و تورکیا و کۆنترۆڵکردنی کەرتی سنووری ئەم دوو وڵاتە هەواڵیان دایەوە و ڕایانگەیاند کە واشنتۆن بە دوای دامەزراندنی گروپێکی چەکدارە لە ژێر ناونیشانی “ئەنجوومەنی سەربازی دوورگە” لە باکوری سوریا.

ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سوریا رایگەیاند، لە سایەی نێوەندگیریی ڕووسیا بۆ لێکنزیککردنەوەی ئەنقەرە و دیمەشق و جموجۆڵی وڵاتانی عەرەبی بۆ نزیکبوونەوەیان لە سووریا، واشنتۆن بە ناردنی لایەنەکان و دەزگا هەواڵگرییەکانی هەوڵی ڕێگریکردن لە گفتوگۆکانی ناوچەیی دەدات.

بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لەم دواییانەدا لە بنکەی نایاسایی “رمیلان” لە پارێزگای حەسەکە لە سوریا لەگەڵ کەسایەتییەکانی خێڵی “شمر” کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە، کە ئامانجیان لەم کۆبوونەوەیە، دامەزراندنی گروپێکی چەکدار لە ژێر ناونیشانی “ئەنجومەنی سەربازی دوورگە” بە مەبەستی جێگیربوون لە ناوچەکانی نزیک لە سنووری تورکیایە.

“ئیتان گۆڵدریچ” جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و “ستیڤن شنیک” نێردەی تایبەتی ئەڵمانیا بۆ سوریا و “بریجیت کارمی” نێردەی فەرەنسا بۆ سوریا و “جۆناسان هارگریڤز” نێردەی بەریتانیا بۆ سوریا و چەند بەرپرسێکی دیکە لەم دواییانەدا لە جنێڤ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا کە تیایدا هادی ئەلبەحرە سەرۆکی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هەروەها ئامادەبوو.
لەم دیدارەدا جەخت لەوە کرایەوە کە هەر هەوڵێک لە دۆسیەی سیاسی سوریادا دەبێت لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ بێت.

ئێستا ئامانجی جموجۆڵەکانی ئەمریکا ڕوون بووەتەوە، ئەوان دەیانەوێت ڕێگری لە هەر جوڵەیەکی سیاسی لە ناوچەکەدا و هەروەها ڕێگری لە نزیکبوونەوەی وڵاتانی ناوچەکە لە دیمەشق بکەن.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە واشنتۆن دەیەوێت دۆسیەی دانوستانەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە تورکیا وەربگرێتەوە و بەیاننامەی ئەم دواییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش تاکە چارەسەرە بۆ قەیرانی سوریا، ئاماژە بەوە دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *