فەلەستینییەکی دیکەش شەهید بوو

یەکشەممە 29 كانونی دووه‌م 2023 - 15:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=22273

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەلەستینییەکی دیکە کە بە گوللەی زایۆنیستەکانەوە لە جنین بریندار کرابوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە شەهید بوو.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، عومەر تاریق عەلی ئەلسەعدی فەلەستینی تەمەن ٢٤ ساڵ کە لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە جنین بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی برینداربوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدانی هێرشی دڕندانەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەمپی جنین بۆ ١١ کەس بەرزبوویەوە. لەم هێرشەدا دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *