حزبوڵڵای لوبنان: چالاکییەکەی قودس وەڵامێکی خێرای تاوانەکانی زایۆنیستەکان بووە

شەممە 28 كانونی دووه‌م 2023 - 18:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=22254

حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی چالاکی خەباتگێڕێکی فەڵەستینیی لە شاری قودسی داگیرکراو کرد و بە وەڵامێکی خێرا و بەهێزی تاوانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە کەمپی ئاوارەکانی جنین لە کەرتی خۆرئاوا ناوی بردووە.

لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵای لوبناندا هاتووە کە ئەم چالاکییە ترسی خستووەتە دڵی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی و لاوازبوونی تەل ئەبیبی لە ڕووی ئەمنییەوە ئاشکرا کردووە.

حزبوڵڵا لە بەیاننامەکەیدا پاڵپشتی خۆیی بۆ گەل و خۆڕاگریی فەڵەستین ڕاگەیاندووە و جەختی لە سەر هەر هەنگاوێک بۆ خۆڕاگری و بەرگری لە بەرامبەر ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی کردووەتەوە.

لەو بەیاننامەیەدا ڕەخنە لە هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی گیراوە و هاتووە کە ئەو وڵاتانە لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەمپی ئاوارەکانی جنین و شەهید و بریندارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە فەڵەستینییەکان، بێدەنگ بوون بەڵام چالاکییەکەی شاری قودسی داگیرکراویان کە لە وەڵامی ئەو تاوانەدا بووە، ئیدانە کردووە.

حزبوڵڵای لوبنان جەختیکردووەتەوە کە چەکی خۆڕاگری تەنیا ڕێگای وەڵامدانەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە و سەرکەوتنی کۆتاییش بۆ گەلی فەڵەستین دەبێت.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *