ئەنساروڵڵا: پشتیوانی لە موجاهیدینی فەلەستینی دەکەین

شەممە 28 كانونی دووه‌م 2023 - 10:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=22222

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی شەوی رابردووی نەبی یەعقوب لە باکووری قودسی داگیرکراو بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە.

ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت ئۆپەراسیۆنی شەوی رابردووی نەبی یەعقوب کە بەهۆیەوە ٨ زایۆنی کوژران و زیاتر لە ١٠ی دیکەش برینداربوو ڕایگەیاند؛
“پیرۆزبایی ئۆپەراسیۆنی قارەمانانە و تایبەتی موجاهیدین لە قودس دەکەین کە کوژران و برینداربوونی زایۆنیستەکانی لێکەوتەوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە تایبەتە بوونی کاتیی زایۆنیستەکانی کردە ئامانج و دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەوان لە لێکدانەوەکانیان بزانن کە چیتر پارێزراو نابن. ئێمە پشتیوانی موجاهیدینی فەلەستینی لە بەردەوام بوون لەم ئۆپەراسیۆنە پیرۆزانە دەکەین کە ئومەتی ئیسلامی سەربەرز کردەوە. ئێمە داوای هاوکاری لە ئازادیخوازانی ئومەتی ئیسلامی دەکەین بۆ یارمەتیدان و پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و بزووتنەوەکانی جیهاد و خۆڕاگری، چونکە ئەوان بژاردەیەکی دروستن و تاکە ڕێگان بۆ تێکشکاندنی داگیرکاری و ئازادی فەلەستین و پیرۆزییەکانی ئیسلامی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *