حەماس: کۆمەڵکوژیی جنین لە قودس وەڵام درایەوە

شەممە 28 كانونی دووه‌م 2023 - 09:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=22218

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین لەبارەی ئۆپەراسیۆنی نەبی یەعقوب لە باکوری قودسی داگیرکراو کە بەهۆیەوە ٨ زایۆنی کوژران و زیاتر لە ١٠ی دیکەش برینداربوون، بەیاننامەیەکدا بڵاوکردەوە.

بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین لەم بەیاننامەیەدا ئۆپەراسیۆنی ناوچەی نەبی یەعقوبی بە سەرەتای وەڵامدانەوەی تاوانەکانی رژێمی زایۆنیستی لەوانە کۆمەڵکوژیی رۆژی هەینی جنین و نیشانەی یەکگرتوویی گەلی فەلەستینی لە مەیدانی خۆڕاگری و بەرگریکردن لە خاک و پیرۆزییەکان زانی.

حەماس هەروەها رایگەیاند: ئەم ئۆپەراسیۆنە بوێرانەیە، بێدەسەڵاتی و بێتوانایی ڕژێمی داگیرکەری لە مامەڵەکردن لەگەڵ چەکدارە قارەمانەکانی خۆڕاگری و شکستی شەرمەزارکەرانەی ئەو رژێمە بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لەنێوان فەلەستینییەکانی سەلماند. کۆمەڵکوژیی جنین لە قودس وەڵام درایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *