لە هێرشێکی چەکداری لە باکوری قودس ١٨ ئیسرائیلی کوژران و برینداربوون + ڤیدیۆ و وێنەکان

هه‌ینی 27 كانونی دووه‌م 2023 - 23:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=22181

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری فەلەستینییەک لە ناوچەی نەبی یەعقوب لە باکووری قودسی داگیرکراو، ٨ زایۆنیست کوژران و زیاتر لە ١٠ی دیکەش بریندار بوون.

گەنجێکی فەلەستینی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی “علقم خیری” لە نزیک پەرستگەی جوولەکەکان لە ناوچەی نەبی یەعقوب لە شارۆچکەی بەیت حەنینا لە باکووری قودسی داگیرکراو، تەقەی لە کۆمەڵێک زایۆنیست کرد کە لە ئەنجامدا هەشت زایۆنیست کوژران و زیاتر لە ١٠ی کەسی دیکەش بریندار بوون. چەند خولەکێک دوای ئەم ڕووداوە، ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنەکە لە لایەن هێزە زایۆنیستەکانەوە شەهید کرا.

دوای ئەم ئۆپەراسیۆنە، فەرماندە و بەرپرسانی باڵای ڕژێمی ئیسرائیل لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوون. سەرۆکی پۆلیسی ئیسرائیل لە شوێنی ڕووداوەکە وتی: ئەمە یەکێک لە خراپترین هێرشەکان بوو کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بووینەوە.

سەرۆکی پۆلیسی رژێمی ئیسرائیل لە شوێنی ڕووداوەکە

هەروەها ئیتمار بن غافیر وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی ئیسرائیلیش لە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە ئامادەبوو و ڕووبەڕووی کاردانەوەی خەڵک بووەوە. زایۆنیستەکان بە هێرشکردنە سەر بن غافیر، ناوبراویان لەم ڕووداوە بە بەرپرسیار زانی. لە کۆتاییدا وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل بە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی شوێنی ڕووداوەکەی بەجێهێشت.

ئامادەبوونی ئیتمار بن غافیر وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی ئیسرائیل لە شوێنی ڕووداوەکە

هەروەها بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی ئیسرائیل دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لە ئۆپەراسیۆنەکە، لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوو. تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی تر لەم بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. دانیشتوانی ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە بۆ پشتیوانی لە چەکدارانی خۆڕاگری فەلەستین و ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووانەی قودس لە هەندێک ناوچەی غەززە گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە…

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *