سەردانی بەرپرسانی پاسەوانی سنووری سعودیە بۆ ئازەربایجان + وێنە

هه‌ینی 27 كانونی دووه‌م 2023 - 11:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=22146

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شاندێکی سەربازیی عەرەبستان بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ محەممەد عەبدوڵڵا حەمدان ئەلشهری، بەڕێوەبەری گشتیی پاسەوانانی سنووری شانشینی سعودیە سەردانی کۆماری ئازەربایجانی کرد.

شاندێکی سەربازی عەرەبستان بە سەرۆکایەتی جەنەڕاڵ محەممەد عەبدوڵڵا حەمدان ئەلشهری، بەرپرسی گشتیی پاسەوانانی سنووری ئەم وڵاتە، لە سەردانێکدا بۆ کۆماری ئازەربایجان دوای پێشوازی فەرمی لە فەرماندەیی پاسەوانانی سنووری ئازەربایجان لەگەڵ جەنەڕاڵ ئەلچین قولیێڤ، سەرۆکی هێزەکانی پاسەوانانی سنووری ئەم وڵاتە کۆبووەوە.

لەم کۆبوونەوەیەدا لایەنەکان جەختیان لە گرنگی پاراستنی سنوورەکانی هەر دوو وڵات کردەوە و بیروڕایان لەبارەی ئەزموونەکانیان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، قاچاخچێتی، کۆچبەری نایاسایی و چەند بابەتێکی ناوچەیی ئاڵوگۆڕ کرد.

هەروەها لەم دیدارەدا هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئازەربایجان ڕاپۆرتێکیان لەبارەی شەڕی ٤٤ ڕۆژە، چالاکییەکانی ئەمنی و پاراستنی سنوورەکانیان لە ناوچەی قەرەباغ پێشکەش بە شاندنی سعودیە کرد. لە کۆتایی گفتوگۆکەیاندا هەردوولا ویستیان بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانیان لە بواری ئەمنیەتی سنوورە وشکانی و دەریاییەکان دەربڕی.

ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت کە شاندێکی دیکەی سەربازی سعودیە بە سەرۆکایەتی فەیاز بن حەمەد ئەلوەیلی، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی سعودیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی قرقیزستانیشیان کردبووەوە.

لەم بارەیەوە:

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *