وەڵامی ئابووری ئەنساروڵڵا بە پلانی بەریتانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن

پێنجشەممە 26 كانونی دووه‌م 2023 - 10:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=22074

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حکومەتی ڕزگاری یەمەن (ئەنساروڵڵا)، لە کاردانەوە بە فشارە ئابوورییەکانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن (سەر بە هاوپەیمانی سعودیە)، ئاسانکاری و ئیمتیازاتی نوێی بۆ هاوردەکردن لە ڕێگەی بەندەری حودەیدە ڕاگەیاند.

لە درێژەی شەڕی ئابووریی هاوپەیمانی سعوودیە لە دژی گەل و حکوومەتی ڕزگاری یەمەن، محەمەد عەیاش قحیم، ​​پارێزگاری حودەیدە پلانی داشکاندنی ٥٠%ی بۆ بازرگانان و هاوردەکارانی کاڵا لە ڕێگەی بەندەری حودەیدە ڕاگەیاند. بە وتەی پارێزگاری حودەیدە، بازرگانان دەتوانن نیوەی ڕسوماتەکانیان بە شێوەی کاش و نیوەکەی تریش بە شێوەی چەک بە گەرەنتی لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتن بدەنەوە.

محەممەد عەیاش وێڕای بانگهێشتکردنی بازرگانان و هاوردەکاران بۆ گواستنەوەی بارەکانیان لەڕێگەی حودەیدەوە، وتی “حکومەت تێچووی هەر زیانێکی لە ئەستۆ دەگرێت و بازرگانەکان دەتوانن بە گواستنەوەی کاڵاکانیان بۆ بەندەری حودەیدە بارگرانییەک لەسەر شانی خەڵک لابەرن”.

ئەمەش دوای ئەوە ڕوویدا کە حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن، لە کاردانەوە بە ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی نایاسایی نەوتی یەمەن لەلایەن ئەنساروڵڵایەوە، بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئابووریەکەی و بە پاڵپشتی وڵاتانی بیانی و بەتایبەت بەریتانیا، ڕێژەی دۆلاری گومرگی بۆ هاوردەکردنی کاڵای لە ساڵی ٢٠٢٣ و لە بەندەرەکانی ژێر کۆنترۆڵی بە ڕێژەی ٥٠% زیاد کردبووەوە. ئەم بڕیارە بووەتە هۆی گرانی نرخی کەلوپەلە سەرەتاییەکان لە یەمەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *