هێرش کرایە سەر کاروانێکی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

پێنجشەممە 26 كانونی دووه‌م 2023 - 09:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=22072

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی لۆجستیکی داگیرکەرانی ئەمریکی لە ناوچەی یوسفیە لە پارێزگای بەغدا لەلایەن گروپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی” هێرش کرایە سەر.

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بۆ جاری سێیەم، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی یوسفیەی بەغدا، کاروانێکی لۆجستیکی سەربازانی ئەمریکی لەلایەن گرووپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی”ەوە هێرش کرایە سەر. گروپەکانی خۆڕاگریی عێراقی لە سەرەتای گەڕی نوێی هێرشەکانیان بۆ سەر کاروانەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ١٢ی کانونی دووەمەوە، سێ جار کاروانەکانی لۆجستی داگیرکەرانی ئەمریکییان لە پارێزگای بەغدا کردووەتە ئامانج.

ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە لە ٢٤ی ئەم مانگە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ ژەنەڕاڵ ستوارت مونچ فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ناتۆ جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتۆ بەمەبەستی پەرەپێدانی شارەزایی و توانای هێزە ئەمنییەکانی جدییە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا ٣٦٧ هێرش بۆ سەر پێگە و کاروانەکانی لۆجستی ئەمریکا لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری عێراقیەوە ئەنجام دراوە کە لەو ژمارەیە ١٠٢ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٢ و ٣ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٣ بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *