ئەلمەشات: ئەمریکا و بەریتانیا لە پشت شەڕی ئابووریی یەمەنەوەن

چوارشەممە 25 كانونی دووه‌م 2023 - 11:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=22060

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن (ئەنساروڵڵا) وتی: هاوپەیمانی شەڕانگێزی ئەمریکا و بەریتانیا لە دژی یەمەن، لە ڕێگەی باڵیۆزی بەریتانیا، بە ڕوونی ئاشکرای کرد کە “ئەم دوو وڵاتە لە پشت شەڕی ئابووری دژی گەلی یەمەنەوەن”.

مەهدی ئەلمەشات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن (ئەنساروڵڵا)، لەگەڵ عەبدولعەزیز ئەلتراب، ڕاوێژکاری یەمەن کۆبووەوە و شەڕی ئابووری ئەمریکییەکان و بەریتانیەکان بۆ دوو هێندەکردنی ئازارەکانی گەلی یەمەن بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری تاوتوێ کرد، و وتی کە “ئەمریکا و بەریتانیا لە پشت شەڕی ئابووریی یەمەنەوەن”

ناوبراو وتی: هەڵوێستی ئەم دواییەی بەریتانیا، ڕۆڵی لەندەن و واشنتۆنی لە شەڕی ئابووری دژی گەلی یەمەن، لەوانە سیاسەتەکانی گەمارۆدان و برسێتی، بەتایبەتی لە ناوچە داگیرکراوەکان و باشوور سەلماند.

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن جەختی لەوە کردەوە کە چڕکردنەوەی کردەوە تاوانکارییەکانی بەریتانیا و ئەمریکا لەدژی ئابووری یەمەن بە مەبەستی زیادکردنی ئازار و مەینەتی هاووڵاتییان، هاوکات لەگەڵ ئازارە بەردەوامەکانی گەلی یەمەن لە ماوەی ساڵانی دەستدرێژیی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر یەمەنە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *