واژۆکردنی ڕێککەوتنی هاوکاری ئەمنی نێوان سعودیە و مەغریب

چوار شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2023 - 10:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=22054

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مەغریب و سعودیە ڕێککەوتنێکیان بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە ئەمنییەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم واژۆکرد.

میدل ئیست نیوز بڵاویکردەوە، ئەم ڕێککەوتنە لە شاری ڕەباتی پایتەختی مەغریب لەلایەن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە و جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ئەمنی حکومەتی سعودیە واژۆ کراوە.

مەغریب ڕایگەیاندووە کە واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچێوەی خواستی هەردوو وڵات بۆ فراوانکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان واژۆ کراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *