ڤیدیۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە سوریا بڵاوکرایەوە + ڤیدیۆ

سێشەممە 24 كانونی دووه‌م 2023 - 20:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=22029

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی خۆڕاگری “تشكيل الوارثين” ڤیدیۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە ناوچەی ئەلتەنف لە پارێزگای حومسی سوریا بڵاوکردەوە کە لەم دواییەدا لەلایەن ئەم گروپە عێراقیەوە ئەنجام دراوە.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە گروپی خۆڕاگری “تشكيل الوارثين” بڵاوکراوەتەوە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە هێرش بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە ناوچەی ئەلتەنف بەکارهێنراون، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەن کە لە یەمەن بە قاصف2k ناسراوە. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە یەکێکە لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژانەی کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دروست دەکرێت، کە لەم چەند ساڵەی دواییدا چەندین جار لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری بەتایبەت ئەنساروڵڵای یەمەن بەکارهێنراوە و هاوشێوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “ئەبابیل٢”ـە.

لەمبارەیەوە:

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *