سێنتکۆم: دوو ئەندامی داعشمان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکرد!

سێشەممە 24 كانونی دووه‌م 2023 - 19:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=22026

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەستگیرکردنی دوو ئەندامی داعشی ڕاگەیاند.

بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینی لە دژی گروپی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام داوە.

بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ “هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دوو ئەندامی داعشیان دەستگیرکردووە”.

بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە، “عەبدوڵڵا حامد موسلح ئەلمەداد” ناسراو بە “ئەبو حەمزە ئەلسوری”، یەکێک لە بەرپرسانی لۆجستی داعش، و “حسام حەمید ئەلمەداد ئەلخەیر”، ئەندامێکی پەیوەندییەکانی داعش دەستگیرکراون. هەروەها لەم ئۆپەراسیۆنەدا هاووڵاتییەکی مەدەنیش بریندار بووە.

شایانی باسە لە ٢١ی ئەم مانگە هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە شارۆچکەی ئەلشحیل لە نزیک کێڵگەی نەوتی دێرەزوور دەستپێکرد. دوای گەمارۆدانی شارۆچکەی ئەلشحیل و جێگیرکردنی هێزەکانی هەسەدە لە دەروازە و شەقامە سەرەکییەکانی شارۆچکەکە، هێزەکانی ئەمریکا و هەسەدە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “حامد ئەلمەداد” و دەستگیریان کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *