ئۆپەراسیۆنی ئیمارات دژی حیزبی ئیسڵاح لە ڕۆژئاوای پارێزگای شەبوە لە یەمەن

دووشەممە 23 كانونی دووه‌م 2023 - 21:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=22011

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی پاراستنی شەبوە بە پاڵپشتی ئیمارات ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح لە ئیدارەکانی نەساب و مەرخە ئەلسوفلا لە ڕۆژئاوای پارێزگای شەبوە دەستپێکرد.

ڕۆژی رابردوو ٢٢ی تشرینی دووەم، هێزەکانی پاراستنی شەبوە بە پاڵپشتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیمارات، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح لە ئیدارەکانی نەساب و مەرخە ئەلسوفلا لە ڕۆژئاوای پارێزگای شەبوە دەست پێکرد.

چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح دوای شکستی ئەم دواییەیان لە شاری عەتەق، بە ئەنجامدانی هێرشی پارتیزانی زیانی زۆریان لە هێزەکانی پاراستنی شەبوە و هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور گەیاندووە. ئەم زیانە گیانییانە دەتوانرێت وەک هۆکاری سەرەکی ئۆپەراسیۆنەکانی چەکدارانی سەر بە ئیمارات لە ڕۆژئاوای پارێزگای شەبوە دابنرێت.

سەرەڕای گرتنی عەتەق و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای شەبوە لەلایەن چەکدارانی سەر بە ئیماراتەوە، ئیدارەکانی نەساب و مەرخە ئەلسوفلا لە ڕۆژئاوای پارێزگای شەبوە و ئیدارەکانی جردان و عرما لە باکوری ئەم پارێزگایە هێشتا لەژێر کاریگەری حیزبی ئیسلاح دان. ئیمارات بە پاککردنەوەی ئەو ناوچانە دەتوانێت هێزەکانی خۆی بۆ گرتنی کێڵگە نەوتییەکانی باکوری شەبوە و ڕۆژهەڵاتی مارب کۆبکاتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *