نیازی عێراق بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان

یەکشەممە 22 كانونی دووه‌م 2023 - 19:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=21982

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بڕیاری کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی سنوورە سەختەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

سەگڤان سندی سەندی، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلسەباح ڕایگەیاند: پاسەوانانی سنوور کێشەیان لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان هەیە، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ ئێران و لە باکوور لەگەڵ تورکیا. پاسەوانانی سنووری عێراق پێویستیان بە هێزی زیاتر و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و کامێرای بینینی شەوانە و کامێرای حەراری هەیە.

ناوبراو ووتی: بەشێکی گەورەی کێشەی پاسەوانانی سنوورەکان بەرفراوانی ناوچە سنوورییەکان و کەمی هێزەکانە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پێویستە ژمارەی هێز و بنکە سنوورییەکان زیاد بکرێت و هێزەکان تەیار بکرێن.

سندی جەختی لەوە کردەوە: بەشێکی بەرچاو لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری عێراق ناوچە شاخاوی و سەختن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش کۆنترۆڵکردنیان ئەستەمە، و دەبێت هێزی تایبەتمەند و مەشقپێکراو لەو ناوچانە جێگیر بکرێن. پاسەوانانی سنوور پێویستیان بە پشتیوانییە بە چەکی پێشکەوتوو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مۆدێرن و دروستکردنی ڕێگای نوێ لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *