چاوخشاندنێک بە گەرمی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان باکۆ و تەلئەبیب

یەکشەممە 22 كانونی دووه‌م 2023 - 16:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=21963

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ، بە فەرمانێکی فەرمی لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، موختار محەممەد ئۆغڵو مەمادۆڤ ی وەک باڵیۆزی تایبەت و بە دەسەڵاتی تەواوی حکومەتی باکۆ لە تەلئەبیب دەستنیشان کرد. بەپێی بڕگەی ١٥ی مادەی ١٠٩ی دەستوور، سەرۆکی ئازەربایجان باڵیۆزی ئەم وڵاتە دیاری دەکات.

کارنامەی باڵیۆزی باکۆ لە تەلئەبیب
مەمادۆڤ یەکەم باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجانە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین. باڵیۆزی ئازەربایجان لە تەلئەبیب، تەمەنی ٣٩ ساڵە و لە ساڵی ١٩٨٣ لە باکۆ لەدایک بووە و دەرچووی زانکۆی حکومی باکۆ، کۆلێژی بەلجیکا و ئەکادیمیای کارگێڕی سەرکردایەتی کۆمار بووە. لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٣ فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بووە و لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠٢٣ وەک دیپلۆماتکاری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە بەلجیکا کاری کردووە.

مەمادۆڤ لە ساڵی ٢٠١٣ چووەتە وەزارەتی زانست و پەروەردەی ئازەربایجان و وەک سەرۆکی بەشی هاوکاری نێودەوڵەتی وەزارەتی زانست و پەروەردە سەرپەرشتی پڕۆژەی هاوکاری داهێنەرانەی نێوان ئازەربایجان و ئیسرائیل کردووە. ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە خولی ڕاهێنان لە ئازەربایجان و فەلەستینی داگیرکراو، کە وەرگیراوان بۆ خولێکی چەند هەفتەیی سەردانی تەلئەبیب دەکەن، ئامانجیشی ڕاهێنانی گەنجانە بۆ ڕۆڵ گێڕان لە ڕێکخراوە حکومی و ناحکومییەکان. مەمادۆڤ لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٢ وەک بریکاری وەزیر دەستنیشانکرا.

هاوکاتی دوو ڕووداو
بەڵام ئەوەی دەستنیشانکردنی یەکەم باڵیۆزی ئازەربایجان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین سەرنجڕاکێش دەکات، کۆبوونەوەی ١٦-١٨ی ئەم مانگەی باڵوێزی ئیسرائیلە لە ئۆراسیا بە میوانداری باڵیۆزخانەی باکۆ.

پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان ئازەربایجان و ئیسرائیل
رابردووی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەو دوو دەوڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، کە ئیسرائیل دانی بە سەربەخۆیی کۆماری ئازەربایجاندا نا و لە ساڵی ١٩٩٢ەوە پەیوەندی نێوانیان دامەزراوە. ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٩٣ باڵیۆزخانەی خۆی لە باکۆ کردۆتەوە و بەرپرسانی ئەو دوو حکومەتە چەندین جار گەشتی فەرمییان ئەنجام داوە.
کۆماری ئازەربایجان لە یەکەمین وڵاتە موسڵمانەکانە کە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل دامەزراندووە و لە ساڵی ٢٠٢٢دا ڕۆڵی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیدا هەبووە.
ئازەربایجان ٤٠%ی نەوتی خاوی ئیسرائیل دابین دەکات و حکومەتی زایۆنیش گرنگترین هەناردەکاری چەک و کەرەستەی سەربازییە بۆ ئازەربایجان. پەیوەندی کولتووری و پەروەردەیی نێوان باکۆ و تەلئەبیب زۆر فراوانترە لەوەی کە لە ئامارەکەدا هاتووە و ئیلهام عەلیێڤ لە هەموو ڕووداوە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم وڵاتە موسڵمانەی قەفقازی باشووردا شوێنێکی تایبەت بۆ ئیسرائیل دیاری دەکات.

ڕۆڵی جولەکەکان
کۆمەڵێک لە جوولەکەکانی ئازەربایجان ڕۆڵێکی کاریگەر لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتەکانی باکۆ و تەلئەبیبدا دەگێڕن. جولەکەکانی ئازەربایجان پێیان دەوترێت “جوولەکەکانی شاخ” کە لە بنەڕەتدا جوولەکەکانی دانیشتووی ئێران و چیای ئەلبۆرزن. جولەکەکانی لاریجان، دەماوەند، بۆمێهن و…
لە سەردەمی قاجاردا لەنێوان ئەم کەسانە و موسڵمانان گرژی دروست بوو؛ کۆمەڵێک لەوان بوونە شیعەی ١٢ ئیمامی، کۆمەڵێکی تریش چوونە ناوچەکانی چیاکانی قوبا و قەفقاز.
بەناوبانگترین ناوچەی نیشتەجێبوونی جولەکەکانی شاخ لە قوبا، شارۆچکەی “قەرمزی قەسبە”ـیە. بێگومان جولەکەکانی ئەوروپا کە لە کۆماری ئازەربایجان نیشتەجێن، وێڕای ژمارەی کەمیان ڕۆڵێکی زۆر دیارتریان هەیە، لەنێویاندا برێندا شفر، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئازەربایجان. شفر لە زۆربەی کاروباری ئازەربایجان وەک شارەزا دادەنرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *