هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە ئەلتەنف

شەممە 21 كانونی دووه‌م 2023 - 09:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=21943

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەكانی چەکدارەکانی سوپای ئازاد (جەیش ئەلحور) لە ناوچەی ئەلتەنف لە سێگۆشەی سنووری نێوان سوریا، عێراق و ئوردن، بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی کرایە ئامانج.

بنکەی ئەلتەنفی ئەمریکا لە پارێزگای حومسی سوریا، بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کرایە ئامانج کە بەهۆیەوە ٢ چەکداری سوپای ئازاد (مەغاویر ئەلسەورەی جاران) برینداربوون.

هەر لەم بارەیەوە بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بە پشتڕاستکردنەوەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی ئەلتەنف ڕایگەیاند؛
بنکەی ئەلتەنف بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر کە دوو فڕۆکەیان خرانە خوارەوە و یەکێکیشیان بەر ئەم بنکەیە کەوتەوە. هیچ کام لە هێزەکانی ئەمریکا زیانیان پێنەگەیشتووە، بەڵام دوو لە هێزەکانی سوپای ئازاد بریندار بوون.

چەکدارانی سوپای ئازاد هەروەها بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی رایانگەیاند کە ناوەندێکی پزیشکی لە بنکەی ئەلتەنف بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی کراوەتە ئامانج و زیانێکی زۆری پێگەیشتووە.

ڕۆژێک دوای هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە، گرووپی خۆڕاگری عێراقی “تشكيل الوارثين” بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە ناوچەی ئەلتەنف، لە پارێزگای حومسی سوریا، گرتە ئەستۆ.

بەیاننامەی گروپی خۆڕاگری “تشكيل الوارثين”


لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووش ئەم گرووپە خۆڕاگرییە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک و بەیاننامەیەک هێرشی سەر پێگە سەربازییەکانی ئەمریکایان لە بنکەی ئاسمانی “علی السالم” لە کوێت ڕاگەیاند.

شایانی باسە لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٢، پێگەكانی هێزەکانی ئەمریکا و هێزە چەکدارەکان لە بنکەی ئەلتەنف بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی گروپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی” کرایە ئامانج. ناوچەی ئەلتەنف لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ساڵانێکە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە داگیرکراوە و سوپا و هێزەکانی خۆڕاگری سوریا ڕێگەیان پێنادرێت بە ٥٥ کیلۆمەتری ئەم ناوچەیە نزیکببنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *