نەسروڵڵا: لوبنان سەرۆک کۆمارێکی دەوێت کە گرنگی بە هەڕەشەی ئەمریکییەکان نەدات

هه‌ینی 20 كانونی دووه‌م 2023 - 19:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=21923

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی کە ئێمە سەرۆک کۆمارێکی بوێرمان دەوێت کە ئامادەی تێکۆشان بێت و گرنگی بە هەڕەشەی ئەمریکییەکان نەدات.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ شەڕی بە وەکالەت گەڕاونەتەوە، وەک ئۆکرانیا، بەڵام گرنگی زیاتریش بە سزا و گوشارە ئابورییەکان دەدەن.
ناوبراو لە میانەی وتارێکی بە بۆنەی سییەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی توێژینەوەکان و بە دیکۆمێنتکردنی لوبنان وتی کە ئەم ناوەندە یەکێک لە ناوەندە درەوشاوە و کاریگەرەکانی لوبنانە و شانازی پێوە دەکەین و متمانە، هیوا و ئیرادەی ئێمە بۆ بەردەوامیدان بە چالاکییەکان زیاتر دەکات.
سەید حەسەن نەسروڵڵا بە ئاماژە بە دۆخی ئابوری لوبنان وتی: ئێمە نابێت بێهیوا بین، لە بەر ئەوەی کە بێهیوایی مەترسیدارە، هەرچەندە هەوڵی زیندووهێشتنەوەی هیوا لە کۆمەڵگادا هەیە و هەمووان دەبێت بەرپرسیاریەتی قبووڵ بکەن بە حکومەت و پەرلەمان و خەڵکەوە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا وتی کە پرۆژەی نوێی ئەمریکا لە لوبنان گەمارۆی ئابوری و سزا و گەمارۆکانە.
ناوبراو وتی کە میسر یەکەم وڵاتێکە کە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕێکەوتنی ئاشتی واژۆ کردووە و لە گەڵ ئەمریکاش پەیوەندییەکی باشی هەیە، سەیری دۆخی ئابوری میسر بکەن و بزانن کە ئایا لوبنان بۆ ئەمریکا گرنگە؟
وتیشی کە ئەمریکا وڵاتێکی بەهێزی لە ناوچەکە ناوێت و دەیەوێت کە خەڵک بە شوێن پێداویستییە سەرەتاییەکاندا بڕۆن.
سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە کەسایەتی سەرۆک کۆماری داهاتووی لوبنان وتی کە ئێمە سەرۆک کۆمارێکی بوێرمان دەوێت کە ئامادەی تێکۆشان بێت و گرنگی بە هەڕەشەکانی ئەمریکا نەدات.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *