شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای سوریا و هێزە چەکدارەکان لە باشووری ئیدلب

پێنجشەممە 19 كانونی دووه‌م 2023 - 22:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=21917

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای سوریا هێرشی چەکدارانی تەحریر شامیان بۆ سەر پێگەکانیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب بەرپەرچ دایەوە.

چەکدارانی تەحریرشام بە کەڵک وەرگرتن لە بارودۆخی خراپی کەشوهەوا لە میحوەری ماعرە موخس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب هێرشیان کردە سەر بارەگای هێزەکانی سوپای سوریا لەم ناوچەیە کە لەلایەن ئەم هێزانەوە بەرپەرچ درایەوە.

لەم هێڕشەدا کە چەند کاتژمێرێکی خایاند، لانیکەم ١٢ چەکدار کوژران و بریندار بوون. چەند خولەکێک دوای کشانەوەی هێزە چەکدارەکان لەم میحوەرە، سوپای سوریا پێگەکانی هێزە چەکدارەکانی لە ناوچەکانی کەنسفرە، کفرعوید و ئەلفتەیرە کردە ئامانج.

شایانی باسە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی تەحریر شام چەندین هێرشی هاوشێوەیان بۆ سەر پێگەكانی سوپای سوریا لە ڕۆژئاوای حەلەب و باشووری ئیدلب ئەنجامداوە کە بە پێشێلکردنی ڕوونی ئاگربەست لە ئیدلب دادەنرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *