شاندێکی ڕووسیا بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەنساروڵڵا دەچنە سەنعا

پێنجشەممە 19 كانونی دووه‌م 2023 - 21:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=21914

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، نوێنەرانی حکوومەتی ڕووسیا بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەنساروڵڵا، دەچنە سەنعای پایتەختی یەمەن.

دوابەدوای گفتوگۆکانی ئەم دواییەی ئەنساروڵڵا لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، شاندێکی ڕووسیا بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەنساروڵڵا سەردانی شاری سەنعا دەکات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نوێنەرانی ڕووسیا دوای سەردانی ئەم دواییەی هانس گروندبێرگ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، بۆ هەماهەنگی لەسەر ئەم پەیوەندییە سەردانی سەنعا دەکات.

لەم بارەیەوە عادل ئەلحەسەنی، وتەبێژ و یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپی بەرخۆدانی باشوور (سەر بە حیزبی ئیسڵاح) ڕایگەیاند؛
شاندێکی باڵای ڕووسیا گەیشتە شاری سەنعا و پێش ئەوەش شاندێکی سەنعا سەردانی مۆسکۆی کرد بوو. هیچ شتێکی نوێ نییە. جیهان لەگەڵ هێزێکی یەکگرتوو (ئەنساروڵڵا) هاوکاری دەکات، لەکاتێکدا ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حکومەتی دەستلەکارکێشاوە هێشتا لەڕێگەی کامێراوە کۆبوونەوەکانی خۆی ئەنجام دەدات. ڕاستییەکان ڕوونن، تەنانەت ئەگەر هەندێکیشیان پێیان خۆش نەبێت.

دیمیتری پۆلیانسکی جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاڵانکردنی سەرچاوە نەوت و گازییەکانی یەمەن ڕەخنەی لە ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا گرت و داوای کرد لە رێگەی گفتوگۆوە کۆتایی بە شەڕ و گەمارۆدانی یەمەن بهێنرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *