کوژرانی ئەندامێکی فەرەنسی هێزە چەکدارەکان لە ئیدلبی سوریا

چوارشەممە 18 كانونی دووه‌م 2023 - 19:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=21889

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای سوریا لە جەبەل ئەلزاویە، یەکێک لە چەکدارەکانی فیرقەی “الغرباء” کوژرا.

چەکدارانی فیرقەی “الغرباء” هەواڵی کوژرانی “ئەبو حەمزە ئەلفەرەنسی”یان لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای سوریا بۆ سەر ناوچەی جەبەل ئەلزاویە لە باشووری ئیدلب ڕاگەیاند.

“ئەبوحەمزە” خەڵکی شاری نیس لە باشووری فەرەنسا بوو و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە پەیوەندی بە گروپە چەکدارەکانەوە لە سوریا کردبووەوە.

شایانی باسە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی تەحریر شام لە پارێزگای ئیدلب و دەوروبەری، چەندین گروپی چەکداری وەک “فرقه الغرباء” هەن، کە بەچاو تەحریرشام کاریگەری کەمتریان هەیە. “فرقه الغرباء” لە چەکدارانی فەرەنسی و بەلجیکی پێکهاتووە و لەلایەن عومەر ئۆمێس، فەرەنسییەکی لەدایکبووی سەنیگالەوە دامەزراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *