ڕۆژنامەنووسێکی زایۆنیستی لە ڕیاز: ئێمە لەبەردەم سەردەمێکی نوێداین/ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان زۆر نزیکە

سێشەممە 17 كانونی دووه‌م 2023 - 19:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=21824

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێنریکی زیمەرمەن، ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلی کە ماوەیەک لە ڕیاز ماوەتەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دانی بەوەدانا کە پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ڕژێمی زایۆنی نزیکتر دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی “i24″، ئەم ڕۆژنامەنووسە ئیسرائیلییە لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئەم میدیایە باسی لە گەشەی کۆمەڵگەی جوولەکە و چالاکیی بازرگانانی زایۆنیستی لە سعودیە کردووە و وتی: “ئێمە لە سەرەتای سەردەمێکی نوێداین، چالاکیی نوێ دەستی پێکردووە، بەڵام کاتێکی زیاتری دەوێت”.

ناوبراو لەم بارەیەوە جەختی لەوە کردەوە: “لە چوارچێوەی پەیوەندییە نزیکەکانی نێوان تەلئەبیب و ڕیاز، ئێستا ئامادەبوونی گرووپێکی جولەکە لە ڕیاز و چالاکیی بازرگانانی ئیسرائیلی دەبینین کە ماوەیەکە لەم وڵاتەدا کار دەکەن.”

زیمەرمەن کە ماوەیەکە لە ڕیازە، سەبارەت بە دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ڕژێمی زایۆنیستی دەڵێت: لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەواڵەکان لەسەر بنەمای پێکهێنانی پەیوەندییە فەرمییەکانی نێوان تەلئەبیب و ڕیاز زیادیان کردووە و زانیاری زیاتریش هەن سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دووانە لە داهاتوودا.

ئەم ڕۆژنامەنووسە زایۆنیستییە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە مەرجەکانی ڕیاز بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەر کرد و وتی: مەرجی یەکەمی حکومەتی عەرەبستان بۆ کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتیی “بنیامین ناتانیاهۆ” سەرۆک وەزیران ئەوەیە کە ناوچەی زیاتر لە کەرتی ڕۆژئاوا لەلایەن زایۆنیستەکانەوە داگیرکر نەکرێت.

ناوبراو سەبارەت بە مەرجی دووەمی محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ ناتانیاهۆ زیادی کرد: مەرجی دووەمی بن سەلمان ئەوە بوو کە سیاسەتی زایۆنیستەکان لە مزگەوتی ئەقسا نەگۆڕێت. چونکە ئەم ناوچە جوگرافییە یەکێکە لە بەشە هەستیارەکانی جیهان.

پێشتر ناتانیاهۆ بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە پرسی پەیوەستبوونی سعودیە بۆ پرۆسەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان تەنیا پێویستی بە کاتە، ڕایگەیاندبوو کە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ تەلئەبیب، لەوانەش ئیمارات، بەحرەین، مەغریب و سودان، بێ ئاگاداری و ڕەزامەندی ڕیاز نەبووە. چونکە سعودیە کاریگەرترین وڵاتە لە جیهانی عەرەبیدا.

ئەمە لەکاتێکدایە کە کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاپۆرتێکی لە ژێر ناوی “ئیسرائیلییەک لە سعودیە” بڵاو کردووەتەوە و لەو ڕاپۆرتەدا ڕاگەیەندراوە کە تیمی هەواڵی زیمەرمەن سەردانی هەندێک شاری عەرەبستانی سعودیە وەکوو مەککە و مەدینە دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *