مانۆڕی هاوبەشی هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی ئەمریکا لە حەسەکە

سێشەممە 17 كانونی دووه‌م 2023 - 15:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=21821

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مانۆڕی هاوبەشی هاوپەیمانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ یەکەمجار لە باشووری شاری حەسەکە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی رابردوو ١٦ی کانونی دووەم، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڕەکی “غویران” لە باشووری شاری حەسەکە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ئەفسەر و هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا، مانۆڕێکی سەربازییان ئەنجامدا.

ئەنجامدانی ئەم مانۆڕە لەنێوان باڵەخانە نیشتەجێبووەکان بووه هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیان. ئەمە وەک یەکەم مانۆڕی هاوبەشی هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی ئەمریکا لە گەڕەکەکانی باشووری شاری حەسەکە دادەنرێت. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم مانۆڕە زیادکردنی ئامادەیی هێزەکانە بۆ پاراستنی زیندانی ئەلسناعە و پێشگرتن لە ڕووداو و هێرشەکان.

هاوکات لەگەڵ ئەم مانۆڕەدا کاروانێکی چەک و لۆجستیکی سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکا کە لە ٥٠ بارهەڵگر پێکهاتبوو، چوونە ناو بنکەی ئەلشەدادیەوە. بنکەی ستراتیژی ئەلشەدادی دەکەوێتە کێڵگە نەوتییەکانی ئەلجبسە لە باشووری حەسەکە و بە یەکێک لە گرنگترین کۆگاکانی چەک و سووتەمەنی هاوپەیمانی ئەمریکا دادەنرێت.

لە هێرشێکی گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر زیندانی ئەلسناعە لە گەڕەکی غویرانی شاری حەسەکە لە ١٩ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢، پێکدادان لەنێوان ئەم گرووپە و هەسەدە دروست بوو. لەئەنجامی ئەو پێکدادانانەدا کە زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام بوو، لانیکەم ٢٤٦ ئەندامی داعش و ٧٩ کەس لە هێزەکانی هەسەدە و حەوت هاوڵاتی مەدەنی کوژران و چەند فەرماندە و ئەندامی داعشیش توانیان لەم زیندانە هەڵبێن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *