ئۆکرانیا: دوایین دۆخی مەیدانی لە بەرەی سۆڵدار، سێشەممە، ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣
![](https://kurdish.iswnews.com/wp-content/uploads/2023/01/sol.jpg)
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی سوپای ڕووسیا لە میحوەری سۆڵدار، ڕێڕەوی لۆجستیکی سوپای ئۆکرانیا لە باخموتەوە بۆ سیڤێرسک پچڕا.
هێزەکانی سوپای ڕووسیا گوندی سۆل (سیل) و وێستگەی شەمەندەفەری سیلیان لە باکووری شاری سۆڵدار کۆنتڕۆڵ کرد. بەو پێشڕەوییە ڕێگای باخموت-سیڤێرسک بە تەواوی پچڕا و بەم شێوەیە سوپای ئۆکرانیاش ڕێڕەوی لۆجستیکی لەدەست دا.
ئەم وێستگەیە بە ناوەندێکی گرنگی گواستنەوە دادەنرا و کۆنتڕۆڵکردنی، پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان شارۆچکەکانی باخموت و سیڤێرسکی ناهێڵێت کە دوو خاڵی سەرەکی هێڵی بەرگری هێزەکانی ئۆکرانیان لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک.
لە ئێستادا پێشڕەوی هێزەکانی ڕووسیا لەم میحوەرەدا بە درێژایی ڕێگای باخموت – سیڤێرسک بەردەوامە. گوندی کراسنۆپۆلیوکا لە باکووری سۆڵ و ناوچەی بلاهودانتێ لە باشوور ئامانجی داهاتووی هێزەکانی ڕووسیان. شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان سوپای ئۆکرانیا و ڕووسیا لە ناوچانە ئاماژە پێکراوەکان بەردەوامە.
هەروەها شەڕ و پێکدادانەکان لە باکووری پیدگۆرۆدنە لە کراسناگۆرا و نزیک پاراسکۆڤیکا بەردەوامە. گرتنەوەی ئەم دوو ناوچەیە پڕۆسەی گەمارۆدانی شاری باخموت لە باکورەوە تەواو دەکات.
لێدوانەکان