کالین: ڕەنگە لە هەر ساتێکدا ئۆپەراسیۆنی زەمینی تورکیا لە سوریا دەست پێ بکات

یەکشەممە 15 كانونی دووه‌م 2023 - 21:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=21748

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕەنگە لە هەر ساتێکدا ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی تورکیا لە سوریا دەست پێبکات.

ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە تورکیا ئامادەیە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوخۆی سوریا دەستپێبکات.
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وتی: هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی بەو مانایە نییە کە تورکیا بژاردەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی نوێ لە باکوری سوریا وەلاوە بنێت.

لەم دواییەشدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدان ڕایگەیاند کە لە گونجاوترین کاتدا دەست بە ئۆپەراسیۆنی زەمینی بە ئامانجی پاککردنەوەی باکووری سوریا لە میلیشیا کوردییەکان لە شارەکانی تەل رەفعەت و منبج و کۆبانێ دەکەین.

شایانی باسە ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا، لە دیدارێکدا لە دیمەشق لەگەڵ ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نێردەی تایبەتی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و وازهێنان لە پشتیوانیکردنی تیرۆر بە یەکێک لە مەرجەکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا زانی بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *