جێگیرکردنی شەش هەزار سەربازی عێراقی لەسەر سنوورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا

یەکشەممە 15 كانونی دووه‌م 2023 - 16:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=21732

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری ناوخۆی عێراق بڵاوەپێکردنی شەش هەزار پاسەوانی لەسەر سنوورەکانی عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا ڕاگەیاند.

عەبدولئەمیر شەمری، وەزیری ناوخۆی عێراق بڵاوەپێکردنی شەش هەزار پاسەوانی لە بنکە سنوورییەکان بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا ڕاگەیاند.

ناوبراو لەمبارەیەوە وتی؛
بڕیار و ڕێوشوێنەکان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا گیراوەتەبەر و بودجەیەکیش بۆ پاراستنی سنوور لەگەڵ تورکیا، دروستکردنی خاڵی سەربازی، دانانی کامێرا و دروستکردنی تاوەری چاودێری تەرخانکراوە. سنوورەکانی عێراق هێڵی سوورە و لە کۆنترۆڵکردنیان کەمتەرخەم نابین.

شەمری بە ئاماژە بە هەماهەنگی نێوان عێراق و تورکیا ڕایگەیاند کە دەسەڵاتدارانی تورکیا ١٧ شوێنیان بۆ دروستکردنی خاڵی سەربازی بەدرێژایی سنووری ئەم وڵاتە دەستنیشان کردووە. ئێمە لەگەڵ تورکیا سەرقاڵی هەماهەنگی بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان داین سەرەڕای سروشتی سەخت و شاخاوییەکان.

وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هەماهەنگی لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان هەیە و وتی: هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکن لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ناوەندێک بۆ هەماهەنگی نێوان فەرماندەیی هێزەکانی سنوور و پێشمەرگە دامەزراوە.

شایانی باسە ڕۆژی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، تاوتوێی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران و تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری عێراق کرد و چوار بڕیاری نوێی بۆ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی عێراقی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن ئێران و تورکیا پەسەندکرا. ئەم بڕیارە ماوەیەک دوای هۆشدارییە جدییەکانی ئێران بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق و هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سەر پێگەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان و هەروەها دیداری سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران درا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *