ئینفۆگرافیک: هێرشە مووشەکی و ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا لە ساڵی ٢٠٢٢

یەکشەممە 15 كانونی دووه‌م 2023 - 13:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=21719

ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٨ هێرشی لەدژی پێگە و بنکەکانی سوپای سوریا لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا ئەنجام داوە.

وردەکارییەکانی ئەم هێرشانە بەم شێوەیەن:
١- فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ناوچەیەکی نزیک دیمەشق کردەوە. بەروار: ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢
٢- ڕژێمی زایۆنیستی لە هێرشێکی ئاسمانی و مووشەکیدا هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێکی دەوروبەری دیمەشق و لە ئەنجامدا سەربازێکی سووری شەهید و پێنج سەربازی دیکەش بریندار بوون. بەروار: ٩ی شوباتی ٢٠٢٢
٣- ڕژێمی ئیسرائیل چەند مووشەکی لە جۆلانی داگیرکراوەوە ئاراستەی چەند ئامانجێکی دەوروبەری شارۆچکەی “زاکیە” لە نزیک دیمەشق کرد کە زیانی ماددی لێکەوتەوە. بەروار: ١٦ شوباتی ٢٠٢٢
٤- ڕژێمی ئیسرائیل چەندین مووشەکی لە جۆلانی داگیرکراوەوە ئاراستەی چەند ئامانجێکی لە دەوروبەری قونەیترە کرد کە زیانی ماددی لێکەوتەوە. بەروار: ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢
٥- فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە چەند مووشەک هێرشیان کردە سەر دەوروبەری شاری دیمەشق و لە ئەنجامدا سێ کەس شەهید بوون. بەروار: ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢
٦- فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە نزیک دیمەشق و لە ئەنجامدا دوو کەسی مەدەنی شەهید بوون. بەروار: ٧ی ئازاری ٢٠٢٢
٧- فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێکی لە پارێزگای حەمای سوریا کرد. بەروار: ٩ی نیسانی ٢٠٢٢
٨- فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی پارێزگای دیمەشقی پایتەختی سوریا کرد. بەروار: ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢
٩- لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەری دیمەشق چوار ئەندامی سوپای سوریا شەهیدبوون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. بەروار: ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢
١٠- سوپای رژێمی زایۆنیستی لە دوو هێرشی مووشەکی و تۆپخانەیی هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە شارۆچکەی حضر و جباثا الخشب لە باکووری پارێزگای قونەیترەی سووریا. بەروار: ١١ی ئایاری ٢٠٢٢
١١- فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێک لە ناوچەکانی ناوەڕاستی سوریا کرد، لە ئەنجامدا پێنج کەس شەهید بوون لەوانە هاوڵاتییەکی سڤیل و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون. بەروار: ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢
١٢- سوپای ئیسرائیل بە چەند مووشەک لە جۆلانی داگیرکراوەوە هێرشی کردە سەر ناوچەکانی باشووری دیمەشق و لە ئەنجامدا سێ سەربازی سووریا شەهید بوون. بەروار: ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢
١٣- فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی ناوچەکانی باشووری دیمەشق کرد. بەروار: ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
١٤- هێرشی مووشەکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر چەند ئامانجێکی باشووری دیمەشق بووە هۆی برینداربوونی کەسێکی مەدەنی و ڕوودانی زیانی ماددی. بەروار: ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
١٥- لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی نزیک شارۆچکەی ئەلحەمیدییە لە باشووری تەرتوس دوو هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون. بەروار: ٢ی تەمموزی ٢٠٢٢
١٦- یەکێک لە هێزەکانی سوپای سوریا دوای هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شارۆچکەی حضر لە پارێزگای قونەیترە شەهید بوو. بەروار: ٦ی تەمموزی ٢٠٢٢
١٧- هێرشی مووشەکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر چەند ئامانجێک لە نزیک دیمەشق، کە لە ئەنجامدا سێ سەربازی سووری شەهید کران و حەوت سەربازی دیکەش بریندار بوون و زیانی ماددی لێ کەوتەوە. بەروار: ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٢
١٨- لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەکی نزیک دیمەشق و بەندەری تەرتوس، سێ ئەندامی سوپای سوریا شەهید بوون و سێ ئەندامی دیکەش بریندار بوون. بەروار: ١٤ی ئابی ٢٠٢٢
١٩- فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێک لە پارێزگای حەما و تەرتوسی سوریا کرد و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون. بەروار: ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢
٢٠- فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێک لە پارێزگاکانی حەلەب و دیمەشقی سوریا کرد. بەروار: ٣١ی ئابی ٢٠٢٢
٢١- فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دەریای ناوەڕاستەوە ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی حەلەب کرد. بەروار: ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢
٢٢- پێنج سەربازی سووری لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل لە دیمەشق شەهید بوون. بەروار: ١٧ ئەیلولی ٢٠٢٢
٢٣- فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی دەوروبەری دیمەشق کرد. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٤- فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی پارێزگای دیمەشقی سوریا کرد و لە ئەنجامدا سەربازێکی سوری بریندار بوو. بەروار: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٥- سوپای ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانی دا هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە شاری دیمەشق و دەوروبەری. بەروار: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٦- فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی بنکەی ئاسمانی شەعیرات لە پارێزگای حومسی سوریا کرد و لە ئەنجامدا دوو سەربازی سوپای سوریا شەهید بوون. بەروار: ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٢٧- فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی ناوچەکانی ناوەڕاست و کەناراوەکانی سوریا کرد و لە ئەنجامدا چوار ئەندامی سوپای سوریا شەهید بوون. بەروار: ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٢٨- فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی دەوروبەری دیمەشق کرد. بەروار: ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *