بەرپرسێکی پێشووی ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیی لەسێدارە درا + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسێکی پێشووی ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری Mi6ی بەریتانیا و هەبوونی پەیوەندی بەرفراوان لەگەڵ ئەفسەرانی هەواڵگری ئەم وڵاتە لەسێدارە درا.
وەزارەتی هەواڵگری ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە: ئەکبەری یەکێک بوو لە کەسە گرنگەکانی دەزگای سیخوڕی بەریتانیا کە زانیاری گرنگی لەبارەی وڵاتەوە کۆدەکردەوە و بە شێوەیەکی تەواو ئاگادار و ئامانجدار پێشکەشی ئەم دەزگا هەواڵگرییە دەکردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگای دادوەری ئێران، عەلیڕەزا ئەکبەری کوڕی عەلی خاوەن دوو ڕەگەزنامەی ئێرانی – بەریتانی کە بە تۆمەتی کردەوەی بەرفراوان دژی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری حکومەتی بەریتانیا، لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕی ١.٨٠٥.٠٠ یۆرۆ و ٢٦٥.٠٠٠ پاوەندی بەریتانی و ٥٠.٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، لەسێدارە درا.
لێدوانەکان