لەناوبردنی تۆڕی داعش لە مەغریب و ئیسپانیا

شەممە 14 كانونی دووه‌م 2023 - 16:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=21674

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی ناوخۆی مەغریب لە ناوبردنی تۆڕێکی سەر بە گروپی تیرۆریستی داعش بە هەماهەنگی حکومەتی ئیسپانیا ڕاگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی چوارشەممە ١١ی کانونی دووەم ناسنامە و لەناوبردنی تۆڕێکی سەر بە گروپی تیرۆریستی داعش بە هەماهەنگی حکومەتی ئیسپانیا ڕاگەیاند. بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ئەم تۆڕە لە سێ کەس پێکهاتبوو کە نەیانتوانیبوو بگەنە توخمەکانی داعش لە ناوچەی ساحل و بەو هۆیەوە چالاکییە تەبلیغییەکانیان لە مەغریب و ئیسپانیا چڕ کردبووەوە.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ڕایگەیاند، یەکێک لەو کەسانە لە شاری ئیستۆکی ئایت بەها لە ناوەندی مەغریب و دوو کەسی دیکەش لە شاری ئەلمێریای ئیسپانیا دەستگیر کراون.

جێی ئاماژەیە مەغریب لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەناوبردنی تۆڕە تیرۆریستییەکانی راگەیاندووە، بەشێوەیەک کە بە وتەی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئێستا ٢٠٠ تۆڕی تیرۆریستی لەو وڵاتە لەناو براون.

هەروەها له ساڵانی ڕابردوودا تۆڕەکانی سەر به داعش له ئیسپانیا چالاکی جۆراوجۆر، لەوانه چالاکییەکانی میدیای نهێنی و پڕوپاگەندەییان خستۆته بەرنامەی خۆیاندا. لە نێو ئەو چالاکییانەدا گرووپێکی میدیایی لەژێر ناونیشانی “مۆنتەسر” هەبوو کە کاری وەرگێڕانی بەرهەمە میدیاییەکانی داعشیان بۆ زمانی ئیسپانی و هەندێکجاریش تۆماری دەنگی بۆ پشتیوانی لە داعش بڵاودەکردەوە. ئەم گروپە جارێک ڤیدیۆیەکی مەشق و ڕاهێنانی هێزە چەکدارەکانی لە دڵی دارستانەکانی ئیسپانیا بڵاوکردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *