سوپای لوبنان تەقەی لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی کرد

هه‌ینی 13 كانونی دووه‌م 2023 - 21:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=21638

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای لوبنان ڕایگەیاند کە تەقەی لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی کردووە کە چووەتە ناو ئاسمانی وڵاتەکەوە.

سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی تەقەیان لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل کردووە کە سنووری شارۆچکەی “حولا” لە باشووری لوبنان بەزاندووە و چووەتە ناو ئاسمانی وڵاتەکەوە.
لەم بەیاننامەیەدا هیچ وردەکارییەکی دیکە باس نەکراوە.
تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

جێی ئاماژەیە، فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و بەلەمەکانی سوپای ئیسرائیل بە بەردەوامی ئاسمان و ئاوە دەریاییەکانی لوبنان پێشێل دەکەن. دەسەڵاتدارانی لوبنان چەندین جار سکاڵایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە سەبارەت بە پێشێلکردنی سنوورەکانی لەلایەن ئیسرائیلەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *