دەستگیرکردنی ١٧ هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە لە حەلەب

هه‌ینی 13 كانونی دووه‌م 2023 - 13:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=21622

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا ١٧ هاوڵاتی مەدەنی دانیشتووی ناوچەی عەفرینیان دەستگیر کردووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی عەفرین لە پارێزگای حەلەب بە بیانووی جۆراوجۆر ١٧ هاوڵاتی مەدەنی لەوانە ٢ ژنیان دەستگیر کردووە.

وەک دەوترێت، بەشێک لەو کەسانە بە هۆی دژایەتیکردن لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و دوو کەسی دیکەش بە هۆی هاوکاری لەگەڵ گروپە کوردییەکان دەستگیرکراون.

شایانی باسە شاری عەفرین و دەوروبەری لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ەوە لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەر بە تورکیادایە. دوای داگیرکردنی ئەو ناوچانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە، عەفرین و ناوچەکانی دەوروبەری هەمیشە شاهیدی دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بە بیانووی جۆراوجۆر بووە. لە ٥ی ئەم مانگە، هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دوو هاوڵاتی مەدەنییان بە ناوەکانی “ماهر محەممەد شێخ سیدی” و “عەدنان محەممەد ڕەشید” لە ناوچەی “معبطلی” لە باکووری ڕۆژئاوای شاری عەفرین بە هۆکارێکی نادیار دەستگیر کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *