کۆبوونەوەی نێردەی تایبەتی پوتین لەگەڵ بەشار ئەسەد

هه‌ینی 13 كانونی دووه‌م 2023 - 13:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=21617

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ سەرۆکی سووریا کۆبووەوە و تاوتوێی هەندێک پرسیان لەوانە پەیوەندی نێوان هەردوولا و پرسەکانی ناوچەکەیان کرد.

ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نێردەی تایبەتی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیمەشق لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا کۆبووەوە. لەم دیدارەدا لایەنەکان تاوتوێی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان مۆسکۆ و دیمەشق و دوایین بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتیان کرد.

بەشار ئەسەد لەم دیدارەدا وتی؛
شەڕی سیاسی و میدیایی لە ئێستادا توندترین شەڕە، ئەم بابەتەش پێویستی بە ڕوونی و سەقامگیری زیاترە لە هەڵوێستە سیاسییەکاندا. بۆیە سووریا پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکانی ڕووسیا لە دۆنباس دەکات.

لاڤرێنتیڤ لەم دیدارەدا وتی؛
ڕووسیا هەڵوێستە بنیاتنەرەکانی سووریا لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئۆکرانیا بەرز دەنرخێنێت و لە جیهاندا زۆر وڵات هەن کە باوەڕیان بە سەرکەوتنی ڕووسیا هەیە. گوشارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ گۆشەگیرکردنی ڕووسیا و سووریا شکستی هێناوە و پێویستە لە گۆڕانکارییە خێراکانی جیهان سوود وەربگیرێت.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی وەزیرانی بەرگریی ڕووسیا و تورکیا و سووریا لە مۆسکۆ، ئەم دیدارەی بە شێوەیەکی ئەرێنی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە ڕووسیا پێی وایە کە بەردەوامیی ئەم جۆرە کۆبوونەوانە گرنگە.

سەرۆک کۆماری سووریا هەروەها لەم بارەیەوە وتی؛
بۆ ئەوەی ئەم دیدارانە بەرهەمدار بن، پێویستە لەسەر بنەمای هەماهەنگی و پلانی پێشوەختە لە نێوان سووریا و ڕووسیادا بن بۆ ئەوەی بتوانن ئەو ئامانج و ئەنجامە دیارانەی کە سووریا لەم کۆبوونەوانەدا بەدوایدا دەگەڕێت، بەدەست بێت، بۆیە دەبێت ئەم کۆبوونەوانە لەسەر بنەمای بنەما نیشتمانییەکانی حکومەت و گەلی سووریا، لەسەر کۆتایی هاتنی داگیرکاری و وازهێنان لە پشتیوانیکردن لە تیرۆر بن.

شایانی باسە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕۆژنامەی ئایدنلیکی تورکی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە قۆناغی سێیەمی پڕۆسەی باشترکردن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا، پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کۆدەبنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *